توركیا قەرەبووی ١،٤ ملیار دۆلار بۆ عێراق ڕەتدەكاتەوە



 

وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند ”سزایەك نییە تاك لایەنە بێت. لە كۆی پێنج بابەت كە لەلایەن عێراقەوە بانگەشەی بۆ دەكرێت چواریان رەتكراوەتەوە. یەكێكیان پەسەند كراوە. ئێمەش بانگەشە و داخوازیمان هەبوو. لە كۆی شەش داواكاریمان پێنجیان پەسەند كراون و یەكێكیان رەت كراوەتەوە”.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، فاتیح دۆنمەز سەبارەت بەو زانیارییانەی باس لەوە دەكەن لە دۆسیەی نێوان توركیا و عێراق لە ناوەندی ناوبژیوانی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی پاریس (توركیا بەبڕی ١،٤ ملیار دۆلار سزا دراوە) رایگەیاند: ”سزایەك بەو ژمارەیە جێگەی باس نییە. راپۆرتێكی گەورەی گشتگیر هەیە و هەندێك سزای پەیوەست بەوە جێگەی باسە. سزایەك نییە تاك لایەنە بێت”.

فاتیح دۆنمەز بەرلە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئاك پارتی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند “لە كۆی پێنج بابەت كە لەلایەن عێراقەوە بانگەشەی بۆ دەكرێت چواریان رەتكراونەتەوە. یەكێكیان پەسەند كراوە. ئێمەش بانگەشە و داخوازیمان هەبوو. لە كۆی شەش داواكاریمان پێنجیان پەسەند كراون و یەكێكیان رەت كراوەتەوە”.

دەشڵێت “ئەو سزایەی بە پشت بەستن بەوە دراوە، ئێستا لەلایەن هاوڕێیانمان و یاساناسانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت. لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا رێككەوتنێكمان هەیە كە لە جێبەجێكردندایە. پێمان وایە بەپێی ئەو رێككەوتنە و ئەم راپۆرتەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی خستوویەتەڕوو دەورێكی بنیاتنەر دەبینین. كات ئەمە دەردەخات”.

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، فاتیح دۆنمەز هەروەها باسی لەوە كرد كە سزایەكی لەو شێوەیە جێگەی باس نییە كە توركیا بەبڕی ١،٤ ملیار دۆلار سزا درابێت.

دەرگای خۆ پاڵاوتنی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەكرێتەوە
پێشت دەرگای خۆ پاڵاوتنی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەكرێتەوە
دواتر “ڕاگیرانی نەوت كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەبێت”
ەیوەندیدار