دەرگای خۆ پاڵاوتنی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەكرێتەوە



لیژنەی وەرگرتنی سیڤی كاندیدانی كۆمسیۆن بڕیاریدا رۆژی 5ـی4ـی2023 تا 15ـی 4ـی 2023 دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران كراوە بێت.

لەو بارەیەوە، روبینە ئوملیك عەزیز، ئەندامی لیژنەی وەرگرتنی سیڤی كاندیدان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، بەهۆی پشووەكانی جەژنی نەورۆز، نەتوانراوە دەرگای خۆپاڵاوتن بكرێتەوە، لە هەفتەی داهاتوودا دەرگای خۆ پاڵاوتن دەكرێتەوە.

لە بارەی وادەی كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی كاندیدانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، روبینە ئوملیك دەڵێت، دەبێت سەرۆكایەتی پەرلەمان لە نزیكترین كاتدا وادەی كۆبونەوە دیاری بكات.

ڕۆژی 26ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 18\11\2023 ی وەك و ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دیاریكرد، بەڵام هێشتا كۆمسیۆن كارا نەكراوەتەوە و یاسای هەڵبژاردنیش هەموار نەكراوە.

هاتووچۆ یەك مانگ مۆڵەت دەداتە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان
پێشت هاتووچۆ یەك مانگ مۆڵەت دەداتە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان
توركیا قەرەبووی ١،٤ ملیار دۆلار بۆ عێراق ڕەتدەكاتەوە
دواتر توركیا قەرەبووی ١،٤ ملیار دۆلار بۆ عێراق ڕەتدەكاتەوە
ەیوەندیدار