قەتەر بۆ پاریس سان جێرمان: دەبێت مێسی بمێنێتەوە و نەڕوات



 

ڕۆژنامەی “مۆندۆ ديپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، لەدەوحەوە كە لە ئێستادا پاریس سانجێرمان بەڕێوەدەبات، ڕێنمایی توند دەرچووە بۆ ناسر خلێفی سەرۆكی یانەكە كە دەبێت بەهەرشێوەیەك بێت دەستبەرداری مێسی نەبن.

ڕۆژنامەی “mundodeportivo”، بڵاویكردەوە، ئەوانەی بەرپرسیارن لە تیپە فەرەنساییەكە لە قەتەر، ڕێنمایی ڕوونیان بۆ پاریس سان جێرمان دەركردووە كە پێویستە بگاتە شێوازێكی كونجاو لەپێناو نوێكردنەوەی بۆند لەگەڵ لیۆنێل مێسی و دەبێت بۆ ئەو مەبەستە هەموو توانایەك بخەگەڕ.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، لە دەوحەی پایتەختی قەتەرەوە كە جێگەی نیشتەجێبوونی ئەو كاسانەیە یانەی پاریس سان جێرمان هەڵدەسوڕێنن، فەرمان بۆ (ناسر خلێفی) سەرۆكی یانە پاریسییەكە دەرچووە، تا تەواوی تواناكان بخرێنەگەڕ لەپێناو درێژكردنەوەی بۆندەكەی مێسی.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، تیپەكە دەیەوێت سود لە مێسی وەربگرێت وەك پاڵەوانی جیهان و ڕەنگە جارێكی تر یاریزانە ئەرجەنتینییەكە تۆپی زێڕین بەدەستبهێنێتەوە.

درۆنێک لە هەولێر کەوتە نێو ماڵێکەوە
پێشت درۆنێک لە هەولێر کەوتە نێو ماڵێکەوە
كەشێكی ئەوروپایی سارد وڵات دەگرێتەوە
دواتر كەشێكی ئەوروپایی سارد وڵات دەگرێتەوە
ەیوەندیدار