خەڵك؛ زانیاری لەسەر هاتنی شەپۆلی بەفر و سەرما بۆ هەرێم بڵاودەكاتەوە


لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا دوو شەپۆلی نزمە پاڵەپەستۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرنەوە و بەهۆیەوە لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزیكەی 7 پلە نزم دەبنەوە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرما لە ناوچەكانی ئەوروپا و تێكەڵ بوونی لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و لەنگەرگرتنی بەرەو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە پێشبینی دەكەین لە كۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی سەرما ناوچەكانمان بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا ڕێژەی جێگیربوونی بارستە هەوا ساردەكە 60% و ئەگەری هەندێك گۆڕانكاری هەیە تا كاتی گەیشتنی، بۆیە لەگەڵ جێگیربوونی و گەیشتنی ئەگەری بارینی بەفر لە لوتكەی ناوچە شاخاوییەكان هەیە و پلەكانی گەرماش 7 پلە دادەبەزن.

وتیشی، “لە ناو شارەكان پلەكانی گەرما دادەبەزن بۆ خوار -2 پلەی سیلیزی و بەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر كشتوكاڵ دەبێت، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە بۆ كەم كردنەوەی زیانەكانی بۆ كشتوكاڵ ئەوەیە، كە ماوەی سەرماكە كورتخایەنە و زوو كۆتایی دێت”.

كێشەی نەوت، زادەی كێشە چارەسەرنەكراوەكانە!!
پێشت كێشەی نەوت، زادەی كێشە چارەسەرنەكراوەكانە!!
بانكی ناوەندی زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەندیدار