بانكی ناوەندی زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە



 

بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 230 ملیۆن و 3 هەزار و 162 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 51 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 178 ملیۆن و 403 هەزار و 162 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 13بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 20 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 199 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی سێ‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 155 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

خەڵك؛ زانیاری لەسەر هاتنی شەپۆلی بەفر و سەرما بۆ هەرێم بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵك؛ زانیاری لەسەر هاتنی شەپۆلی بەفر و سەرما بۆ هەرێم بڵاودەكاتەوە
ئێران، پێنج كەس بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا
دواتر ئێران، پێنج كەس بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا
ەیوەندیدار