ئەمشەو ئەرجەنتین و ئەڵمانیا و مەغریب یارییان هەیە



ئەمشەو لە یارییە دۆستانەكاندا، ئەڵمانیا میوانداریی بەلجیكا دەكات و ئەرجەنتینیش ڕووبەڕووی كۆراساو دەبێتەوە.

لە یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەكان و لە هەفتەی فیفا، ئەمشەو كاتژمێر 9:45، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەسەر خاكی خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەلجیكا دەبێتەوە.

لە 25ی ئەم مانگە و لە یارییەكی دۆستانەدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەگەڵ هەڵبژاردەی پیرۆ یاریی كرد و توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكە بباتەوە.

هەر لە هەفتەی فیفادا، درەنگانی ئەمشەو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەسەر خاكی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆراساو یاری دەكات و هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و پیرۆش ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.

یارییەكەی ئەمشەوی “تانگۆ”ی پاڵەوانی جیهان، بە دووەم یاریی هەڵبژاردەكە لە دوای مۆندیال و لە ماوەی چوار ڕۆژدا دادەنرێت، ئەرجەنتین لە یەكەم یاریدا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بەسەر هەڵبژاردەی پەنەمادا سەركەوت.

 

بەکوتان منداڵەکانتان لە سورێژە بپارێزن
پێشت بەکوتان منداڵەکانتان لە سورێژە بپارێزن
كێشەی نەوت، زادەی كێشە چارەسەرنەكراوەكانە!!
دواتر كێشەی نەوت، زادەی كێشە چارەسەرنەكراوەكانە!!
ەیوەندیدار