بەکوتان منداڵەکانتان لە سورێژە بپارێزن


 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر داوا لە دایكان و باوكان دەكات كوتان دژی سورێژە بۆ منداڵەكانیان بەپێی خشتەی كوتان ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لەمامۆستایان و دایک و باوکانی خۆشەویست دەکەین ئەگەر مندالەکەت تا و پەڵەی سوور لەسەر دەم و چاو و جەستەی دەرکەوت ئەوا دەبێت جیا بکرێتەوە و سەردانی بنکە تەندروستیەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پیوێست.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو منداڵانەی بە ماکوتەی دژی سورێژە بەپێی خشتەی کوتانی نیشتمانی نەکوتراوە سەردانی بنکە تەندروستیەکان بکەن بۆ ئەوەی منداڵەکان بکوتن.

جەختیشی كردۆتەوە، لەڕێگەی كوتانەوە ڕێگری دەكەیت لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە بۆ منداڵانی دیكە.

وادەی تاوتوێكردنی بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە ئاشكرادەكرێت
پێشت وادەی تاوتوێكردنی بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە ئاشكرادەكرێت
ئەمشەو ئەرجەنتین و ئەڵمانیا و مەغریب یارییان هەیە
دواتر ئەمشەو ئەرجەنتین و ئەڵمانیا و مەغریب یارییان هەیە
پەیوەندیدار