نرخی مریشك گران بوو



نرخی یەك كیلۆگرام مریشك لە هەرێمی كوردستان بۆ 4 هەزار دینار بەرزبووەوە.

یونس، كە دوكانی فرۆشتنی مریشك-ی هەیە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی مریشك بەرزبۆتەوە و یەك كیلۆ بووە بە 4 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، هۆكاری سەرەكی گران بوونی مریشك، زیاد بوونی خواستی هاووڵاتیانە بەهۆی ڕەمەزانەوە و هەروەها كەم بوونەوەی وەجبەی كێڵگە پەلەوەرییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوام نرخی گۆشتی سوور و مریشك لە وەرزی بەهاراندا بەهۆی زۆری خواستەوە بەرزدەبێتەوە، بەڵام وتیشی، “دوای جەژن نرخەكان ئاسایی دەبنەوە”.

ئێران، پێنج كەس بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا
پێشت ئێران، پێنج كەس بەهۆی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا
وەزارەتی كشتوكاڵ بابەتی “مۆز و پلانتاین”ەكەی یەكلایی كردەوە
دواتر وەزارەتی كشتوكاڵ بابەتی “مۆز و پلانتاین”ەكەی یەكلایی كردەوە
ەیوەندیدار