ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان شەش مەتر بەرزبووەتەوە



بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 6.47 مەتر زیادیكردووە.

ئەو ڕێژەیە دەكاتە 247 ملیۆن مەتر سێجا كە %40 ی بەنداوەكەیە بەو پێیەی سێ‌ ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی هەشتی ئاداری 2023وە هەتا ئەمڕۆ ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 6.47 مەتر زیادیكردووە.

دەشڵێت: ئەو ڕێژەیە دەكاتە 247 ملیۆن مەتر سێجا كە %40 ی بەنداوەكەیە بەو پێیەی سێ‌ ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت.

سەبارەت بە جیاوازی ئاستی ئاوی بەنداوەكە لەگەڵ ساڵی ڕابردوو سامان ئیسماعیل دەڵێت، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەكە 68 سانتیمەتر زیاترە.

دەشڵێت، هێشتا مانگی چواریشمان لەپێشەو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بێت، بارانێكی باش لەو مانگەدا دەبارێت، ئەوەش وادەكات ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیاتر ببێت.

ماوەیەكە، شەپۆلێكی بەهێز و بەردەوامی باران بارین زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە ئاستی ئاوی بەنداو و رووبار و كانیاوەكان و ئاوی ژێر زەوی بەرزبووەتەوە.

 

عێراقی و ئێرانییەكان كەمێك دڵخۆشییەكەیان بەرز كردەوە
پێشت عێراقی و ئێرانییەكان كەمێك دڵخۆشییەكەیان بەرز كردەوە
بەپێنج خواردنەوەی دوای بەربانگ چەورییەكانت بسووتێنە
دواتر بەپێنج خواردنەوەی دوای بەربانگ چەورییەكانت بسووتێنە
ەیوەندیدار