بەپێنج خواردنەوەی دوای بەربانگ چەورییەكانت بسووتێنە


شارەزایان باس لە سوودی پێنج خواردنەوە لەدوای بەربانگكردنەوە لە ئێواراندا دەكەن كە دەتوانن چەورییەكان بتوێننەوە و بسووتێنن.

قاوەی سارد
قاوەی ساردی دروستكراو شێوازێكە بۆ دروستكردنی قاوە لە ماڵەوە، ئەم شێوازە بە یەكێك لە ئاسانترین ڕێگاكان دادەنرێت بۆ ئامادەكردنی قاوە لە ماڵەوە، هەروەها پێویستی بە هیچ ئامێرێك نییە، وردەی قاوە دەكرێتە ناو ئاوەوە بۆ ماوەی شەوێك و بۆ ماوەیەكی دیكەش دەتوانرێت لە بەفرگردا هەڵبگیرێت، هەروەها دەتوانیت هەندێك تامی لیمۆ و شیرینكەرەوەی تێبكەیت ئەگەر بتەوێت قاوەكەت شیرین بێت.

  قاوەی دارچینی

دەتەوێت كوپێك قاوەی ڕەش یان ژەمێك ئیسپرێسۆ بگۆڕێت بۆ هێزێكی چەوری سووتاندن؟ تەنها پێویستە  دارچینی تێبكەیت. تێكەڵكردنی كافاین و دژە ئۆكسێنەرەكان لە دارچینیدا یارمەتی خێراكردنی پرۆسەی دابەزاندنی كێش دەدات بە بەرزكردنەوەی ڕێژەی گۆڕانكاری خۆراك.

  قاوەی ڕەش لەگەڵ سەهۆڵ

ئەمە یەكێكە لە ئاسانترین و سادەترین جۆرەكانی قاوە كە دەتوانیت لە ماڵەوە تاقیبكەیتەوە. پەرداخێك وەربگرە و پڕی بكە لە سەهۆڵ و بڕێك ئاو. لەسەری دوو جار ئیسپرێسۆ دابنێ. هەروەها دەتوانیت هەندێك بادەم و شیرینكەرەوەی كەم چەوری تێبكەیت.

  قاوە لەگەڵ لیمۆ

تەنها زیادكردنی ١٢ دڵۆپ ئاوی لیمۆ و كەمێك دارچینی بۆ یەك كوپ قاوەی تازە دروستكراو یارمەتی خێراكردنی پرۆسەی سووتاندنی چەوری دەدات. هەروەها ئەم خواردنەوەیە یارمەتیدەرە بۆ زیادكردنی ڕێژەی میتابۆلیزم و دەرهێنانی ژەهرەكان لە جەستەدا.

  تورتەی بەستوو لەگەڵ شیر

تورتەی بەستووی ئیسپرێسۆ تەواو گونجاوە بۆ ساردبوونەوە لە ڕۆژێكی گەرمی هاویندا، تێكەڵەیەكی بە تامە لە شیری بەستووی كەم چەوری و ئیسپرێسۆی دەوڵەمەند و بەهێز. پێویستت بە ٤٥مل ئیسپرێسۆ و ١٥٠مل شیری كەم چەوری و ٧٠گرام سەهۆڵ دەبێت.

 

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان شەش مەتر بەرزبووەتەوە
پێشت ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان شەش مەتر بەرزبووەتەوە
بۆمبێك بە دوو برادا تەقییەوە
دواتر بۆمبێك بە دوو برادا تەقییەوە
پەیوەندیدار