ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گەنجێك لە ڕێگای سیتەك- سلێمانی گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی تەمموزی 2018 ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكەوە لەسەر ڕێگای سیتەك – سلێمانی گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دراوە بە (خەڵك) ئاشكرای كردووە، گەنجەكە ناوی (چ ، ع ، ق) لەدایكبووی 2001 ەو تانكەری ئاوی پێبووە و لەسەر ڕێگای سیتەك – سلێمانی تانكەرەكەی وەرگەڕاوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك-ەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

کوردستان

بومەلەرزە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگەی سلێمانی دەهەژێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 1.3 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، ناحیەی سەنگاوی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەژاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی لە باشووری خۆرئاوای ناحیەی سەنگاو لە پارێزگەی سلێمانی لە كاتژمێر (7:20:39) بەكاتی ناوخۆ تۆماركرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”گوڕی بومەلەرزەكە گەیشتە (3.1) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر و (24) كیلۆمەتر لە باشووری خۆرئاوای ناحیەی سەنگاوی سەر بە پارێزگەی سلێمانییەوە دوور بووە و نەسەلمێنراوە هاووڵاتیان هەستییان پێكردبێت، بۆیە لە حاڵەتی هەر ڕووداو و پێشهاتێك ئاگادارتان دەكەینەوە”.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق داوای لە هاووڵاتیان كردووە، “خۆیان لە پڕوپاگەندە و هەواڵی ناڕاست بەدووربگرن و پابەندبن بە ڕێنماییەكانی پەیوەست بە بومەلەرزەوە كە لەلایەن دەستی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانییەوە دەرچووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی حكومەتی هەرێم: ریفراندۆم سەلماندی كورد ئازادی دەوێت

خەلًَك- بەشی هەواڵ
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ریفراندۆم سەلماندی كە گەلی كوردستان ئازادی دەوێت.

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند:”لەمڕۆدا بە شانازییەوە يادی ريفراندۆمی سەربەخۆیی دەكەینەوە كە گوزارشت بوو لە خواستی میللی و سەلماندی گەلی كوردستان ئازادی دەوێت و چاوی لە هێنانەدی مافە ڕەواكانی بڕیوە بەشێوەی ئاشتی و دیموكراتی”.

پێشتر مەسعود بارزانی بە بۆنەی یادی سێ‌ ساڵەی ریفراندۆمەوە ڕایگەیاندبوو، گەلی كورد ناچەمێتەوە.

لە 17ی ئەیلولی 2017 لە هەرێمی كوردستان ریفراندۆم كرا بۆ جیابوونەوە لە عیراق و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، زۆرینەی هەرەزۆری خەڵكیش لە پرۆسەكەدا دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی، بەڵام بەغدا وەك سزا فڕۆكەخانەكانی هەرێمی داخست و هێرشێكی سەربازی كردە سەر ناوچە جێناكۆكەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم ساڵیادی ریفراندۆمدا ڕایگەیاند “خۆناچەمێنین”.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێی توێتێكەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) و لە یادی سێ ساڵەی ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكەی بارزانی لە مساڵدا بەبۆنەی تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر پرۆسەكەدا جیاوازبوو، چونكە تەنیا بو وشەی “خۆناچەمێنین” یادەكەی كردەوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی كوردستان، بە پشتیوانی زۆربەی هەرە زۆری هێزە كوردستانییەكان پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدرا و ڕێژەی 92.7%ی بەشداربوانیش بە “بەڵێ‌” دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان