ئەوانەی بەدەست كڕێشی قژیانەوە دەناڵێنن چی بكەن باشە؟



زۆربەی کەسەکان بەدەست کڕێشی قژەوە دەناڵێنن و بۆتە شتێکی بێزارکەر بۆیان بەتایبەت لە وەرزی پاییز و زستاندا، كە ڕادەی شێ‌ بەرزە، بۆیە بە چەند ڕێگەیەك دەتوانن خۆیان ڕزگار بكەن.

ماڵپەڕی (لەها مەگەزین) بڵاویکردەوە، کڕێشی سەر بە پێنج ڕێگا چارەسەر دەكرێت.
1- ئەسپرینی هاڕاو بکەرە ناو شامپۆ و سەر و قژی پێ بشۆ زۆر بەسوودە.

2- زەیتی (زەیتون، بادەم، گوێزی هندی) بدە لەبێخی سەرت بۆ ماوەی 8 کاتژمێر و دواتر بیشۆ، ئەوكات جیاوازییەكە دەبینیت.

3- شەربەتی سروشتی لیمۆ، دەتوانیت بیدەیت لە بێخی سەرت و بۆ ماوەی 20 بۆ 25 خولەک جێی بهێڵە و دواتر بیشۆ.

4- سرکەی سێو بکەرە ناو ئاوەوە و بیدە لە بێخی سەرت بۆ ماوەی 8 کاتژمێر و دواتر بیشۆ.

5- باکینگ سۆدە بیدە لە بێخی سەرت و دواتر بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.

مۆدریچ لەبارەی ڕۆیشتنی بۆ نەسری سعودیە هاتەدەنگ
پێشت مۆدریچ لەبارەی ڕۆیشتنی بۆ نەسری سعودیە هاتەدەنگ
لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم كاتەكانی بانگ گۆڕا
دواتر لە ناوچەیەكی دیكەی هەرێم كاتەكانی بانگ گۆڕا
ەیوەندیدار