وەزیری بەرگری ئەمریكا نامەیەكی بۆ نێچيرڤان بارزانی نارد



 

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لە نامەیەكدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جەخت لەسەر گرنگیی هاوبەشیی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”نێچیرڤان بارزانی نامەیەكی لە وەزیری بەرگریی ئەمریكا، لۆید ئۆستن پێگەیشتووە كە تیایدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی كراوە بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی رۆژی حەوتی ئەم مانگە لە سەردانیدا بۆ هەولێر، لێی كراوە”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان”لۆید ئۆستن رایگەیاندووە كە مایەی خۆشحاڵیم بوو جەخت لە هێز و گرنگیی هاوبەشیی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان لە عێراق بكەمەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئۆستن وێڕای ئاماژەدان بە پێزانینی بۆ گفتوگۆیان دەربارەی پابەندیی هاوبەشی هەردوولا بۆ تێكشاندنی یەكجارەكیی داعش، داكۆكی لەوە كردووەتەوە كە هاوكاریی بەردەوامی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، بۆ عێراقێكی ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری، پێویستە”.

“وەزیری بەرگریی ئەمریكا هەروەها سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕیوە بۆ رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی رێكخستنەوە و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بنەمای یاداشتی لێكگەیشتنی هاوبەشی پێنتاگۆن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. خواستی وڵاتەكەیشی بۆ بەردەوامیی كاری پێكەوەیی و هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات كردووەتەوە”، ئەمەش لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە.

ئاسایش: لەم ناوچەیەدا بیری بەعسی فاشیزم بڵاودەكرێتەوە
پێشت ئاسایش: لەم ناوچەیەدا بیری بەعسی فاشیزم بڵاودەكرێتەوە
كام تەمەن بۆ ڕۆژوگرتنی منداڵ گونجاوە؟
دواتر كام تەمەن بۆ ڕۆژوگرتنی منداڵ گونجاوە؟
ەیوەندیدار