كام تەمەن بۆ ڕۆژوگرتنی منداڵ گونجاوە؟



پزیشكێكی پسپۆڕی گەشە و خۆراكی منداڵان ڕایدەگەیەنێت ، ڕۆژوگرتن لە لایەن منداڵ پێش تەمەنی هەرزەكاری گونجاو نیە چونكە لەو تەمەنەدا منداڵ لە گەشەدایە و پێویستی بە بڕێكی زۆر ووزە و شلەمەنیە بۆ ئەوەی گەشەیەكی تەندروست بكات.

د.تاراعەلی بابان، پزیشكی پسپۆڕی گەشە و خۆراكی منداڵان بڵاویكردەوە، كە ڕۆژوگرتن لەلایەن منداڵانەوە دەكەوێتە سەر بیرو باوەڕی خێزانەكان، بەڵام لە ڕووی تەندروستیەوە دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكرێت، بەڵام ڕۆژوگرتن لەلایەن منداڵ پێش تەمەنی هەرزەكاری گونجاو نیە چونكە لەو تەمەنەدا منداڵ لە گەشەدایە و پێویستی بە بڕێكی زۆر ووزە و شلەمەنیە بۆ ئەوەی گەشەیەكی تەندروست بكات.

ڕاشیگەیاندووە، كە منداڵی خوار تەمەن ٧ ساڵ بە هیچ شیوەیەك گونجاو نیە بەڕۆژو بێت، چونكە كێشەی تەندروستی زۆری بۆ دروست دەكات، بەڵام ئەگەر هەر ویستت منداڵەكەت بەڕۆژو بێت ئەوا گرنگە ڕەچاوی چەند خاڵێك بكرێت .

ڕێنماییەكان :

۰۱ ئەگەر منداڵەكە خوار تەمەنی هەرزەكاری بوو با تەنها چەند سەعاتێكی كەم بەڕۆژو بێت.
٢. لە پارشێودا گرنگە ئەو خواردنانە بخورێت كە پڕۆتینیان زۆرە (شیر ، ماست ، هێلكە ، پاقلەمەنی ، گوێز ، بادەم) هەروەها خواردنی میوە( بەتایبەتی میوەی وشك) نانی جۆ یان شۆفان ( ئەمەش وادەكات درەنگتر برسی بێتەوە).

٣. لەكاتی ڕۆژو شكاندندا بە خورما، ئاو، شەربەتی میوەی فرێش دەست پێ بكرێت پاشان ئەو خواردنانەی كە پڕۆتینیان زۆرە وەك( نیسك ،فاسۆڵیا، پاقلە گۆشت ، مریشك…) بخورێت.
٤. زیاد كردنی سەوزە و میوە.
٥. خواردنی لانی كەم ٨-١٠ پەرداخ ئاو یان شلەمەنی تر
٦. باشترین شلەمەنی بریتیە لە ئاو، شیر، ماستاو یان شەربەتی بێ شەكر( فرێش).
٧. خواردنەوە غازیەكان( بیبسی ، كۆلا ، فانتا،……)بەهیچ شێوەیەك نەخورێتەوە.
٨. خواردنی سورەوەكراو و فاست فود وەك پیزاو هەمبەرگر نەخورێت چونكە كێشەی هەرس كردن دروست دەكات و هیچ بەهای خۆراكی نیە.
٩. كەم خواردنی شیرینی (چونكە هیچ بەهایەكی خۆراكی نیە).
١٠. زۆر لە منداڵەكە نەكرێت كە بە یەك جار ڕێژەیەكی زۆر خواردن بخوات، بەڵكو با ڕێژەی كەم بخوات بەڵام بەچەند جارێك.

وەزیری بەرگری ئەمریكا نامەیەكی بۆ نێچيرڤان بارزانی نارد
پێشت وەزیری بەرگری ئەمریكا نامەیەكی بۆ نێچيرڤان بارزانی نارد
بومەلەرزەیەكی نوێ‌ توركیای هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەكی نوێ‌ توركیای هەژاند
ەیوەندیدار