كەش و هەوای مانگی داهاتوو تەواو باراناوی دەبێت



شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوو بەتێكرای پێشبینی‌ و چاودێری سەنتەرە كەشناسییەكانی جیهان چاوەروان دەكرێت مانگێكی باراناوی بێت‌ و دابارین لەسەروو رێژەی ئاساییەوە تۆمار بكرێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێم بڵاویكردەوە، بە پێی پێشبینی‌ و چاودێری سەنتەرە كەشناسییەكانی جیهان مانگی داهاتوو بەتێكرا چاوەروان دەكرێت مانگێكی باراناوی بێت ‌و لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم‌ و عێراقدا ئاستی دابارین لەسەروو رێژەی ئاساییەوە تۆماربكرێت، تێكرای پلەكانی گەرما نزیك دەبن لەئاستی ئاسایی ئەو مانگە.

ڕاشیگەیاندووە، مانگی چوار یەكێكە لەو مانگانەی پلەكانی گەرما تیایدا گۆڕانكاری خێرایە لەنزمبوونەوە ‌و بەرزبوونەوەدا، بۆیە ناجێگیربوونی كەشوهەوای زیاتر دەبێت بەراورد بەمانگەكانی پێش خۆی.

ئاشكراشیكردووە، زیادبوونی دیاردەكانی چالاكبوونی هەورە ترشقە و بارانی بەخوڕو تەرزە، كە زۆر كات بەهۆیەوە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو و لافاوی خێرای لەناوچەكاندا لێدەكەوێتەوە پێشبینی كراو دەبێت.

وەزارەتی دارایی: 400 ملیار دینارەكەی بەغدا بەشی مووچە ناكات
پێشت وەزارەتی دارایی: 400 ملیار دینارەكەی بەغدا بەشی مووچە ناكات
پۆلیسی هەولێر؛ سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
دواتر پۆلیسی هەولێر؛ سێ تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
ەیوەندیدار