وەزارەتی دارایی: 400 ملیار دینارەكەی بەغدا بەشی مووچە ناكات



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە، 400 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان كراوە، ئەو كورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەكرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە “لەسەر ئەو چەواشەكاریانەی تایبەت بە پرسی 400 ملیار دینارەكە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەكی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە”بڕی ئەو 400 ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی ساڵی 2022 بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆكارێك دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان”.

وەزارەتی دارایی دەڵێت: “وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕۆژی 14 ئازار لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو 400 ملیار دینارەكە تەنها بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێكی تر خەرج ناكرێت و مووچەی مانگی ئازاریش بەبێ كێشە دابەش دەكرێت”.

وەزارەتی دارایی ڕەتیدەكاتەوە”ئەو رێژەیەی مانگانە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج كراوە و خەرج دەكرێت گۆڕانكاریی بەسەردا هاتبێت”.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە “بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە كە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە گەڵ 400 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان كراوەو ئەو كورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەكرێتەوە، هەروەكوو چۆن پێشتر كراوە”.

عێراق دەبێتە سەنتەری بازرگانی جیهانی
پێشت عێراق دەبێتە سەنتەری بازرگانی جیهانی
كەش و هەوای مانگی داهاتوو تەواو باراناوی دەبێت
دواتر كەش و هەوای مانگی داهاتوو تەواو باراناوی دەبێت
ەیوەندیدار