نەپەگە: توركیا بەنیازی هەڵگیرساندنی جەنگە



نەپەگە: ئاكەپە و مەهەپە نیازی هەڵگیرساندنی جەنگیان دژی كورد لە پێش هەڵبژاردنەكان هەیە

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل – نەپەگە ئاشكرایكرد “ئاكەپە و مەهەپە بەنیازی هەڵگیرساندنی جەنگێكن دژ بە كورد پێش هەڵبژاردن و بانگەوازی لە تەواوی هێزە سەربازی و سیاسییەكان دەكەین لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر هێرشێك”.

فەرماندەی بڕیارگەیەی ناوەندی پاراستنی گەل – نەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا، دەڵێت “دەسەڵاتی ئاكەپە و مەهەپە بۆ بەردەوامی دەسەڵاتی خۆیان هەموو ڕێگەیەك دەگرنە بەر و دەخوازن پێش هەڵبژاردن شەڕێكی نوێ لەگەڵ كورددا هەڵگیرسێنن و هێرش دەستپێبكەن”.

نەپەگە دەشڵێت “بانگەوازی لە هێزەكانمان و هەڤاڵانمان دەكەین لە بەشی سیاسی و لە بەشی سەربازی، كە پێویستە رێوشوێنی خۆیان لە بەرامبەر هەر هێرشێكدا بگرنەبەر و لە ئامادەباشیدابن”.

ئەوە لە حاڵێكدایە هەدەپە ڕایگەیاند، بەربژێریان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا نابێت و ئەگەری بەهێز هەیە دەنگ بە بەربژێری ئۆپۆزسیۆن بدەن.

لەبەرامبەردا سەرۆككۆماری توركیا و بەربژێری هاوپەیمانی كۆمار بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دیارینەكردنی كاندیدی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەلایەن پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)و ئەگەری چوونە ناو هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن نیگەرانی خۆی نیشان دا، رایگەیاند: “هەدەپە یەكسانە بە پەكەكە، هەدەپە یەكسانە بە یەپەگە/پەیەدە، لەم هاوكێشەیەدا شوێنی جەهەپە لە كوێیە، با گەلەكەم بیر لەمە بكاتەوه”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە پەخشی هاوبەشی هەردوو كەناڵی NTV و Star TVی توركیای كرد و لەبارەی مێزی شەشی ئەو شەش پارتەی ئۆپۆزسیۆن كە هاوپەیمانەتییەكیان بەناوی هاوپەیمانی میللەت پێكهێناوە، رایگەیاند: “درێژكراوەی پەكەكە لە پەرلەمان هەدەپەیان كردە هاوبەشی مێزەكە و پێكەوە رێگایان گرتووەتەبەر. هەدەپە یەكسانە بە پەكەكە، هەدەپە یەكسانە بە یەپەگە/پەیەدە. لەم هاوكێشەیەدا شوێنی جەهەپە لە كوێیە، با گەلەكەم بیر لەمە بكاتەوە”.

ئەردۆغان لەبارەی دیارینەكردنی هیچ كاندیدێكی سەرۆككۆمار لەلایەن هەدەپەوە دەڵێت: ” هەدەپە هەرخۆی هاوبەشی حەوتەمی مێزەكە بوو”.

 

بایدن پیرۆزبایی رەمەزان دەكات
پێشت بایدن پیرۆزبایی رەمەزان دەكات
كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس دەنگدانەوەی جیهانی بەدوادێت
دواتر كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس دەنگدانەوەی جیهانی بەدوادێت
ەیوەندیدار