هەدەپە بە ناوی پارتی چەپی سەوز بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكات



هەدەپە ئاستەنگە گەورەكەی بەردەمی بۆ بەشداری هەڵبژاردنەكان تێپەڕاند

پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بڕیاریدا لەژێر ناوی پارتی چەپی سەوز بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات، ئەوەش لە پێناو رزگاربوون لەكۆت و بەندی داخستنی پارتەكە بە ئامانجی رێگری لە بەشداری هەڵبژاردنەكان بۆی دروستكراوە.

هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە میدحات سانجار ڕایگەیاند،
ئەگەری داخستنی هەدەپە لەلایەن دادگای دەستووری توركیاوە هەیە، بۆیە چارەنووسی میللەت ناخەنە مەترسییەوە، لەو هەڵبژاردنەدا بە ناوی پارتی چەپی سەوز بەشداری دەكەن و بەربژێرەكانیان بۆ پەرلەمان لەسەر ئەو ناوە دیاریدەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد پارتەكەی ئەوان لەنێو هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدایە، لە81 پارێزگەی توركیا بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، ئامانجیان بردنەوەی 100 كورسی پەرلەمانە.

هەدەپە رۆژی 15ی ئاداری 2023 داوای دواخستنی دۆسێی داخستنی پارتەكەی كرد، بەڵام داواكارییەكەی لەلایەن دادگای دەستوورییەوە رەتكرایەوە.

لەسنووری بانە شەڕ روویدا
پێشت لەسنووری بانە شەڕ روویدا
لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزاندا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزاندا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار