مەحما خەلیل بۆ (خەڵك): میلیشیا چەكدارەكان لە عیراقدا نامێنن



 

مەحما خەلیل پەرلەمانتاری پێشووی عیراق، ئاماژە بە هەوڵەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات بۆ نەهێشتنی میلیشیا چەكدارەكان و دەڵێت، هەنگاوەكە لە كارنامەی حكومەتدایە و سودانی بەڵێنیداوە.

مەحما خەلیل پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كار بۆ نەهێشتنی میلیشیا چەكدارەكان دەكات لە وڵات، هەوڵەكەش دەچێتە بۆتەی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی و ئاشتی كۆمەڵایەتی”.

بە وتەی مەحما خەلیل:”كارنامەی حكومەتەكەی سودانی، نەهێشتنی ئەو هێزە چەكدارانەیە كە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی لە وڵاتدا و زیان بە بەرژەوەندییە باڵاكانی عیراق دەگەیەنن، بۆیە سەرۆك وەزیران هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونی حكومەتەكەی، بەڵێنی بە هێزە سیاسییەكان داوە هەوڵەكانی لەو ڕووەوە بخاتەگەڕ و كۆتایی بە بوونی میلیشیاكان بهێنێت”.

 

ڕەمەزانی ئەمساڵ نرخی كاڵا و خۆراك هەرزان دەبێت
پێشت ڕەمەزانی ئەمساڵ نرخی كاڵا و خۆراك هەرزان دەبێت
عیراق ؛ لەش و لارێكی ڕێكی كردە مەرجی سەرەكی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران
دواتر عیراق ؛ لەش و لارێكی ڕێكی كردە مەرجی سەرەكی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران
ەیوەندیدار