دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەكەى هەرێم بڕیاریدا



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەو سكاڵایەی ڕەتكردەوە، كە لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن بانكی بازرگانی عێراقەوە ئاڕاستەیان كرابوو.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە 22ی 3ی 2023 سكاڵایەكی لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن بانكی بازرگانی عێراقەوە بەشێوەی “قەرز” رەتكردەوە.

سكاڵاكە لەلایەن مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی سەبارەت بە ناردنی 400 ملیار دینار بەشێوەی “قەرز” لەلایەن بانكی بازرگانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، 13ی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی دەربڕی بۆ رەوانەكردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان، پێشتریش دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵای مستەفا سەنەد ناردنی 400 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان بە “نادەستوری” ناوبردبوو، ئەوەش ناڕەزایی لە هەرێمی كوردستان لێكەوتەوە.

نوێژی تەراویح چییە و چۆن دەكرێت؟
پێشت نوێژی تەراویح چییە و چۆن دەكرێت؟
هەولێر میوانداریی خولی تۆپی باسكەی ئافرەتانی عێراق دەكات
دواتر هەولێر میوانداریی خولی تۆپی باسكەی ئافرەتانی عێراق دەكات
پەیوەندیدار