نوێژی تەراویح چییە و چۆن دەكرێت؟



دوای ئەوەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ‌ پێنج شەممە 23ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ، هەربۆیە لە ئەمشەوەوە هەموو شەوێك دوای نوێژی خەوتنان موسڵمانان نوێژی تەراویح ئەنجام دەدەن تا كۆتا شەوی ڕەمەزان و ئەو شەوەی بۆ بەیانی دەبێتە جەژنی ڕەمەزان ئیتر نوێژەكە ناكرێت.

نوێژی تەراویح (صلاة التراویح‎) شەونوێژێكە لە مانگی ڕەمەزان دەكرێت و لە ١١ ڕكات پێكھاتووە. لەدوای نوێژی خەوتنانەوە (صلاة العشاء) دەست پێ دەكات تا بانگی بەیانی و ٨ ڕكاتە، كە دوو دوو دەكرێت، سێ ڕكاتیش نوێژی ویتر لە كۆتاییدا دەكرێت.

حوكمی نوێژی تەڕاویح
حوكمی ئەم نوێژە سوننەتە و لە ڕەمەزاندا دەكرێت.

بۆچی پێی دەوترێت “تەراویح”؟
وشەی تەراویح وشەیەكی سەردەمی پێغەمبەری خوا نیە (ﷺ) واتا پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەو نوێژەی كە ئەمڕۆ پێی دەڵێین تەراویح ئەو ناوەی لێ‌ نەناوە و خۆی لە قورئان ‌و فەرموودەدا نەهاتووە، بەڵكو پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (مَنْ قَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا ؤاحْتِسَابًا) بۆیە زانایان دەفەرموون: (قيام رمضان) واتا نوێژی ڕەمەزان، كە مانگی ڕەمەزان بە كۆمەڵ (جماعە) دەكرێت یان (قیام اللیل یان صلاە اللیل) (مَنْ صَلَّي اثْنَتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً) دوایی (صَلَّي رَكْعَةً ؤاحِدَةً) كەواتە (صلاة الليل، قيام الليل، قيام رمضان) لە فەرموودەدا هاتوون، بەڵام تەراویح زانایان، كە پێی دەڵێن تەراویح مەبەستیان ئەوە بووە كە لەنێوان هەر دوو ڕكاتە ‌و ركاتێكی تردا ئیسراحەتێك ‌و پشوو بەخۆدانێك هەبووە، بۆیە ئەو نوێژەیان ناو ناوە بە تەراویح.

سوننەکان
نوێژی سوننەتی تەراویح لە داب و نەریتدا هاتووە و ناوچە بەناوچە ئەم سوننەتە بڵاوەیکردوە و بە (قیام الیل) واتا وەستان لە شەوی ڕەمەزاندا دەناسرێت، هەندێک لە موسڵمانانی سوننە نوێژی تەراویح بە سوننەت دەزانن و پێیان وایە تەراویح نوێژێکی ئارەزوومەندانەیە و هەرکەس ئازادە لەکردن و نەکردنی و دەشتوانرێت لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت یاخود لە شوێنی کۆبوونەوەی موسڵمانان (مزگەوت)، بەپێی ئەم نەریتە پێغەمبەر (د.خ)، سەرەتا و بە کورتی لە مانگی ڕەمەزاندا نوێژی تەراویحی دەکرد، بەڵام ئەو کارەی لە خەمی خۆی دوورخستەوە و هەرگیز بەکەسی تری نەوتووە، کە ئەو نوێژە بکرێت یان نەکرێت، بەڵام دوای هاتنی عومەری کوڕی خەتتاب، خەلیفەی موسڵمانان، نوێژی تەراویحی بە کۆمەڵی هێنایەوە مزگەوتەکان و بە سوننەت لەقەڵەم درا.

ئافرەت چۆن نوێژی تەراویح لە ماڵەوە بكات؟
ئافرەت نوێژ لە ماڵەوە بکات خێرترە بۆی وەک لەوەی لە مزگەوت بیانکات، ئەمەش نوێژی فەڕز و نوێژی سوننەت – وەک نوێژی تەڕاویح – دەگرێتەوە. بڕوانه‌ “فتاوی اللجنە الدائمە – المجموعە الأولی 7/201”.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق سێ‌ ڕێنمایی توند بۆ مانگی ڕەمەزان دەردەكات
پێشت وەزارەتی ناوخۆی عیراق سێ‌ ڕێنمایی توند بۆ مانگی ڕەمەزان دەردەكات
دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەكەى هەرێم بڕیاریدا
دواتر دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەكەى هەرێم بڕیاریدا
ەیوەندیدار