پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵ دەدات



سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان دەكات بۆ دانیشتنی ژمارە 14ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و یەكێك لە برگەكانی بەرنامەی كار دەنگدانە بە پێشنیازە یاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

د. دێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پاڵپشت بەحوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، بانگهێشتی گشت ئەندامەكانی پەرلەمان دەكات بۆ دانیشتنی ژمارە (١٤) ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١١/٢٩.

بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (١٤)ی ئاسایی خولی پایزە ڕۆژی ٢٠٢٢/١١/٢٩
بەپێی حوكمی ماددەی (٥) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (١٦) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (٢٠) و ماددەكانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢)و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (١٤)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ۲۰۲۲/۱١/٢٩ بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە بەپێی حوكمی ماددەكانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:-
١ – پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ – پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢).
٣ – پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە ٦٤ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٤ – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨).
دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان

مووچە بۆ 14 هەزار كەس لە هەرێم دەبەسترێت
پێشت مووچە بۆ 14 هەزار كەس لە هەرێم دەبەسترێت
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک بریندار بوو
دواتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک بریندار بوو