لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک بریندار بوو

  • 554 بینین


لەسنوری ناحیەی شێخ تەویل لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە کەسێک بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە لە سنووری ناحیەی شێخ تەویل ئۆتۆمبێلێکی جۆری (مان تەنکەر) بەئاڕاستەی گوندی زەردەلیکاو ڕۆشتووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب بە ئاڕاستەی گوندی تەپەکەڕوس ڕۆشتووە و پێکیانداداوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامی ئەو ڕووداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکاب بریندار بوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردوە بە مەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵ دەدات
پێشت پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵ دەدات
سامسۆنگ هەڵمەتی ناساندنی گەرەنتی شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی لە عێراق دەستپێدەکات
دواتر سامسۆنگ هەڵمەتی ناساندنی گەرەنتی شاشەی مۆبایلە زیرەکەکانی لە عێراق دەستپێدەکات