بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی لە بارەی كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە



سەرۆكی یەكیتیی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەتوندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكیتیی نیشتیمانی كوردستان لە پەیامێكدا ڕاگەیاندووە، كە ‏‎ئێمەی كورد باوەڕی تەواومان بە ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانە و هەموو توندوتیژی و تاوانێك دەرحەق بە هاونیشتمانیانمان لەژێر هەر ناوێكدا رەت دەكەینەوە.

دەقی پەیامەكە…
بەتوندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووترین كات تۆمەتباران رووبەڕووی دادگا بكەنەوە.
‏‎ئێمەی كورد باوەڕی تەواومان بە ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانە و هەموو توندوتیژی و تاوانێك دەرحەق بە هاونیشتمانیانمان لەژێر هەر ناوێكدا رەت دەكەینەوە.
‏‎پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییەكان دەكەین و هاوبەشی ئەم ماتەمە نیشتمانییەین.
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ڕانیە؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا لە ساڵی ۲۰۰۹ فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە
پێشت ڕانیە؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا لە ساڵی ۲۰۰۹ فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە
كەشناسی هەرێم لەبارەی كەش و هەوای ئەمشە و سبەی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر كەشناسی هەرێم لەبارەی كەش و هەوای ئەمشە و سبەی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار