ڕانیە؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا لە ساڵی ۲۰۰۹ فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، لە لایەن هێزەكانیانەوە توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە لە ساڵی ۲۰۰۹وە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو لەو ماوەیەدا لە دەروەەی وڵا ت بووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دوای بە دەستهێنانی بڕیاری دادوەری دادگای ڕانیە هێزەكانیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مكافحە) توانیان تۆمەتبارێك بەناوی (ە. ا. ع) لە ڕەگەزی نێر دەستگیربكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو تۆمەتبارە لە ساڵی ۲۰۰۹وە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی لە دادگای نەوجەوانان بەڵام پێشتر ڕایكردبوو بۆ دەرەوەی ووڵات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە لە شاری ڕانیە، دادوەر بڕیاریدا كە دوای تەواوبوونی ڕێكاری یاسای تۆمەتباری ناوبراو بنێر درێت بۆ دادگای نەوجەوانان.

عیراق دەوامی فەرمانگە حكومییەكانی كەمكردەوە
پێشت عیراق دەوامی فەرمانگە حكومییەكانی كەمكردەوە
بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی لە بارەی كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی لە بارەی كۆمەڵكوژییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار