هەڵەبجە.. بەنزینی 690 دیناری دابەشدەكرێت



 

ئەمڕۆ لە بەنزینحانەیەكی پارێزگای هەڵەبجە، بەنزینی 690 دیناری بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و لە بەنزینخانەیەكی دیكەش بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی بەردەست دەبێت.

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی پارێزگای هەڵەبجە دەكەین ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 21 /3/ 2023 بەنزینخانەی (سەركۆ ) بەنزینی نۆرماڵی عیراقی 690 دیناری بەردەست دەبێت.

دەشڵێت، شۆفێران دەتوانن سەردانی ئەو بەنزینخانەیە بكەن كە تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتە.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، شۆفێرانی تاكسی دەتوانن لە بەنزینخانەی سان ئەو بەنزینە 690 دینارییە بەردەست بخەن.

 

نرخی كەپرەكانی دوكان بەرز بووەتەوە؟
پێشت نرخی كەپرەكانی دوكان بەرز بووەتەوە؟
گەشتوگوزاری هەرێم: باران ڕێ‌ لە هاتنی گەشتیار ناگرێت
دواتر گەشتوگوزاری هەرێم: باران ڕێ‌ لە هاتنی گەشتیار ناگرێت
ەیوەندیدار