ڕێواز فایەق: مەترسیەكانی سەر قەوارەی هەرێم لەبەرچاو بگرن

  • 379 بینین

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و مه‌ترسییانه‌ له‌به‌رچاو بگیرێن، كه‌ له‌ هه‌مو ڕویه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم هه‌یه‌.

ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردیه‌وه‌ ده‌ڵێت: “ئومێده‌وارین هاوشێوه‌ی سروته‌كانی به‌هار و ژینگه‌ و سه‌وزبوونه‌وه‌ی ده‌شت و ده‌ر و چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان، پێكه‌وه‌یی و فره‌یی نێوان كلتوره‌ جیاوازه‌كان بگه‌شێته‌وه‌ و نوێببێته‌وه‌”.

ڕاشیگەیاندووە، ئومێده‌وارین ئه‌م بۆنه‌ جوانه‌ ببێته‌ مایه‌ی قوڵبونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و توندوتۆڵ بوونی په‌یوه‌ندیی زیاتری نێوان سه‌رجه‌م پێكھاته‌كان و پته‌وبونی ڕایه‌ڵه‌ فه‌رھه‌نگی و كلتورییه‌ جیاوازه‌كان.

جەختیشی كردۆتەوە، “بانگه‌شه‌ی وتاری یه‌كڕیزی و ته‌بایی بكرێت به‌ كردار و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت، كه‌ له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم هه‌یه‌”.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “هه‌ر هێز و لایه‌نێك هێنده‌ی قه‌باره‌ی خه‌بات و قوربانی و به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌ دروستكردنی ئه‌زمونه‌كه‌ و پاراستن و به‌ڕێوه‌بردنیدا، سازش له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبی و تایبه‌تییه‌كانی بكات، كات و وزه‌ و توانا و ده‌سه‌ڵاتی له‌ خزمه‌تكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی خه‌ڵك و فه‌راهه‌مكردنی ئازادییه‌ گشتییه‌كان و پاراستنی مافه‌كاندا به‌كاربهێنێت”.

پزیشکێک لە مانگی رەمەزاندا نرخی بینینی نەخۆش لە عیادەکەی دەکات بە سەڵاواتێک
پێشت پزیشکێک لە مانگی رەمەزاندا نرخی بینینی نەخۆش لە عیادەکەی دەکات بە سەڵاواتێک
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار