نرخی دۆلار دابەزی


بانكی ناوەندی زۆرترین بڕی دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و بەهۆیەوە بەهاكەی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن و 889 هەزار دۆلاری خشتە بازاڕەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی ئەو دراوە بیانییە هەبوو لە بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بانكی ناوەندی ئەمڕۆ 200 ملیۆن و 889 هەزار دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

وتیشی، “بەوهۆیەوە نرخی دۆلار دابەزیوە و 100 دۆلار بە 156 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت”.

 

ڕێواز فایەق: مەترسیەكانی سەر قەوارەی هەرێم لەبەرچاو بگرن
پێشت ڕێواز فایەق: مەترسیەكانی سەر قەوارەی هەرێم لەبەرچاو بگرن
ئەو كەسەی خۆی كردبوو بە ئافرەت و پارەی لە پیاوان وەرگرتووە ئاشكرابوو
دواتر ئەو كەسەی خۆی كردبوو بە ئافرەت و پارەی لە پیاوان وەرگرتووە ئاشكرابوو
پەیوەندیدار