ئەو كەسەی خۆی كردبوو بە ئافرەت و پارەی لە پیاوان وەرگرتووە ئاشكرابوو



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ئاشكرای دەكات، کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە دەنگۆی خۆی گۆڕیوە بۆ ئافرەت و لەبەرامبەریشدا بەفێڵ پارەی لە ژمارەیەک خەڵك وەرگرتووە.

مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی فریاکەوتن 104ی کەلار، کە کەسێک لەڕێگەی موبایلەوە دەنگی خۆی دەگۆڕێت بەئافرەت و پارەیەکی زۆری لە خەڵک وەرگرتوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون مەفرەزەیەکی هاوبەشی حەرەکاتی بەڕێوەبەرایەتیمان و مەفرەزەی 104ی کەلار توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە دانیشتوی ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەئێستادا کەسێک سەردانی بنکەی پۆلیسی شەهیدانی کردوە بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی تۆمەتبار، کە بڕی پێنج ملیۆن دیناری بەفێڵکردن لێ وەرگرتووە، کە تۆمەتبار خۆی کردوە بەئافرەت و پارەی لێ وەرگرتوە”.

ئاشكراشی كردووە، “دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار چەندین کەسی تر پەیوەندیان بەپۆلیسەوە کردووە و بەمەستی تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی بنکەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای کەلار دەکەن، لەئێستادا بنکەی پۆلیسی شەهیدان پەڕاوی لێکۆلێکۆڵینەوەی بۆ کردۆتەوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (456) تۆمەتبار بەندکراوە”.

دەشڵێت، “لەماوەی 24 کاتژمێردا لەسنوری گەرمیان ئەمە دوەم تۆمەتبارە، کە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیەکانەوە دەستگیر بکرێت”.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
بایدن بۆ ئاهەنگی نەورۆز بانگهێشتی بەهمەنی قوبادی دەكات
دواتر بایدن بۆ ئاهەنگی نەورۆز بانگهێشتی بەهمەنی قوبادی دەكات
ەیوەندیدار