وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان دیاریكرا



 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا‌و چەند مادەیەك پەسەندكران.

بەپێی هەموارەكە لە ڕۆژی6ی تشرینی دووەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام دەدرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و ئامادەبونی (171)پەرلەمانتار بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان كۆبووەوە”.

ڕاشیگەیاندووە لە كۆبوونەوەكەدا مادەی (15)ش لەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان پەسەندكراوە، بەجۆرێك ئەنجومەنی نوێنەران لە (329) كورسی پێكدێت”.

هەروەها پەرلەمانی عێراق مادەی (16) لەیاسای هەڵبژاردنەكان پەسەندكرد ، بەجۆرێك كۆمسیۆن بەشێوازی ئەلیكترۆنی و دەستی هەژماری دەنگەكان دەكات و دەبێت لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامەكان ڕابگەیەنێت.

لە باكووری كوردستان و توركیا جەژنی نەورۆز پیرۆزكرا
پێشت لە باكووری كوردستان و توركیا جەژنی نەورۆز پیرۆزكرا
بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بۆ حکومەتی هەرێم: هیوادارم زانیاییەکانتان راست بکەنەوە
دواتر بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بۆ حکومەتی هەرێم: هیوادارم زانیاییەکانتان راست بکەنەوە
ەیوەندیدار