بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بۆ حکومەتی هەرێم: هیوادارم زانیاییەکانتان راست بکەنەوە



دوای ئەوەی لە رۆژی ١٦-٣-٢٠٢٣، یادی کیمیابارانکردنی حکومەتی هەرێم چەند زانیارییەکی سەبارەت بە تەندروستی هەڵەبجە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سێکتەری تەندروستی، پارێزگای هەڵەبجە بووژانەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەرێوەبەری تەندروستی شارەکە دەڵێت:”هیوادارم حکومەتی هەرێم زانیارییەکانی راستبکاتەوە چونکە ئەگەر ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حیزب و ووڵاتانی ئەوروپی نەبێت ،ئەبێت نەخۆشخانەكانم دابخەم”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پارێزگای هەڵەبجە لە سێکتەری تەندروستیدا بووژانەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، وەزارەتی تەندروسی ٤٩ پزیشک و ٦٠ کارمەندی لە نەخۆشخانەکانی وەفا و بیارە، دامەزراندووە. ٥٣ بەرکەوتووی چەکی کیمیاییشی بۆ وەرگرتنی چارەسەر ناردووەتە دەرەوە.

حکومەتی هەرێم دەشڵێت:”بەبڕی ملیارێک و ٨٠ ملیۆن دینار، دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکراوە. مانگانە بڕی ٩٠ ملیۆن دینار و ساڵی ڕابردوو بڕی ١٠٨ ملیۆن دینار بۆ دەرمان و پێداویستیی پزیشکی تەرخانکراوە”.

دەشڵێت:”لەهەمانکاتدا، مانگانە ٤٠ ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی تەرخاندەکرێت و ١٥٥ ملیۆن دیناریش بۆ کڕینی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکە خەرجکراوە”.

هەروەها یەکێک لە کارە گرنگەکانیش ئەوەیە، کە کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین تایبەت بە پڕکردنەوەی بوتڵی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دروستکراوە بە گوژمەی ٣٨٥ ملیۆن دینار.

بەڵام ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی شارەکە روونكردنەوەیەكی بۆ رایگشتی و فەرمانگەی میدیا وزانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: هیوادارم زانیاریەكان راست بكرێتەوە، ملیارێك وهەشتا ملیۆن لەوەتەی تەندروستی هەڵەبجە دامەزراوە لە ٢٠١٦ وە هەیە و هیچی نوێ نییە”.

دەشڵێت:” پارێزگایەكی وەك هەڵەبجە بەو هەموو نەخۆشەوە وا ئەزانن تەنها بە ٩٠ ملیۆن دینار دەچێت بەرێوە، ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حیزب و ووڵاتانی ئەوروپی نەبێت ،ئەبێت نەخۆشخانەكانم دابخەم”.

٤٩ پزیشك دانەمەزراوە، ٦٠ كارمەند بۆ نەخۆشخانەی وەفا و بیارە نەبوون تەنها ٣٠ كارمەند بوون ئەویش بە گرێبەست ،ئێستاش لە ماڵەوەن گرێبەستەكەیان هەڵوەشاوەتەوە
بەدەر لە بوجەی خۆمان هیچ كامێك لەو بڕە پارانەی وەك زانیاری دانراون بۆمان نەكڕدراون، وەك ١٠٨ ملیۆن دینارو ١٥٥ملیۆن دینار بۆ ئامێری پزیشكی، تەنها ئەوەی كارگەی ئۆكسجینەكە بۆ هەڵەبجە دابینكراوە وەك هەموو شارەكانی تر نەك زیاتر
ئەویش پارەكەی ئەبێت لە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە دابینبكرێت

وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان دیاریكرا
پێشت وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان دیاریكرا
لە هەولێر زەوی بۆ كرێنشینان تەرخانكرا
دواتر لە هەولێر زەوی بۆ كرێنشینان تەرخانكرا
ەیوەندیدار