ئاماری دابەشكردنی نەوتی سپی بڵاوكرایەوە



 

تا ١٦ـی ئاداری ئەمساڵ، بڕی ٧٦ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٣٤٨ لیتر نەوتی سپیی ماڵان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، دابەشكراوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا ١٦ـی ئاداری ئەمساڵ، بڕی ٧٦ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٣٤٨ لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، دابەشكردووە.

بەپێی دوایین داتای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ٣٨٣ هەزار و ١١ خێزان لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سوودمەندبوون و نەوتەكەش بەم شێوەیە دابەشكراوە:
لە پارێزگای هەولێر، ٣٤ ملیۆن و ٧٨١ هەزار و ٦٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٧٣ هەزار و ٩٠٨ خێزان دابەشكراوە.
لە پارێزگای سلێمانی، ٢٤ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٨٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٢٠ هەزار و ٤٨٩ خێزان دابەشكراوە.
لە پارێزگای دهۆك، ١٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٨٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ٨٥ هەزار و ٤١٩ خێزان دابەشكراوە.
لە پارێزگای هەڵەبجە، ٦٣٩ هەزار و ١٤٨ لیتر، نەوتی سپی بەسەر سێ هەزار و ١٩٥ خێزان دابەشكراوە.

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگیەكی تایبەتی بە كەرتی نەوت و گاز داوە، بۆ ئەمەش پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ هاووڵاتییان.

چەند شەقامێك دادەخرێن
پێشت چەند شەقامێك دادەخرێن
بارزانی: بۆ هەڵبژاردن لەسەر كەس ناوەستین
دواتر بارزانی: بۆ هەڵبژاردن لەسەر كەس ناوەستین
ەیوەندیدار