چەند شەقامێك دادەخرێن


بەبۆنەی ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆزەوە چەند شەقامێكی شاری سلێمانی دادەخرێن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند “لە كاتژمێر 9:00ی بەیانی سبەینێ دووشەممەوە، بەهۆی ئەنجامدانی چەند چالاكییەك و هاوكات ئەنجامدانی ماراسۆنێكی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیك مەحمود، شەقامەكە بۆ ماوەیەكی كاتی بەربەست دەكرێت، كە خاڵی دەستپێك لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت تا خاڵی كۆتایی كە دەكاتە ناو پاركی هەواری شار”.

ڕاشیگەیاند “دوابەدوای تەواوبوونی ماراسۆنەكە شەقامەكە بەڕوی شۆفێراندا دەكرێتەوە و داوا دەكەن شۆفێران لەكاتی چالاكییەكان شەقامەكە بەكار نەهێنن”.

دەشڵێت “بەهۆی چالاكییەكانی نەورۆزەوە شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەو خاڵ لەكاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆی 20/3/2023 تا كۆتاییهاتنی ئاهەنگ و فێستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا ئەو شەقامە بەربەست دەكرێت و بۆ ڕۆژی دواتر دووبارە بەڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە و لەكاتی داخستنیدا تەنها بۆ پیادەڕەوان دەكرێتەوە”.

دەشڵێت: لە بەرواری 20/3/2023 لە 12:00ی شەو و بۆ ماوەی 24 كاتژمێر هاتووچۆی بارهەڵگرەكان قەدەغەیە بۆ ناو سنووری سەیرانگای دوكان”.

 

 

كار بۆ دۆزینەوەی بازاڕی جیهانی بۆ بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت
پێشت كار بۆ دۆزینەوەی بازاڕی جیهانی بۆ بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت
ئاماری دابەشكردنی نەوتی سپی  بڵاوكرایەوە
دواتر ئاماری دابەشكردنی نەوتی سپی بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار