کاتەکانی بانگ بۆ مانگی ڕەمەزان ڕێکدەخرێتەوە


ئەوقافی سلێمانی کاتەکانی بانگی ڕێکخستەوە، کە دەبێت مامۆستایانی ئاینی لە مزگەوتەکاندا پێوەی پابەندبن، هاوکات کێشەی دیایکردنی قیبلە لە ١٤ مزگەوت چارەسەرکراوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، محەمەد عەبدوڵا پێنجوێنی سەرۆکی لیژنەی ڕێکخستنەوەی کاتەکان بانگ بە ئاسۆی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک کێشە بەهۆی کاتەکانی بانگدان لە مزگەوتەکان دروستبوو، بۆیە بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی کاتەکانی بانگدان لەسەر بنەمایەکی زانستی.

ئێستا لیژنەکە کاتەکانی بانگدانی لە پارێزگای سلێمانی ڕێکخستووەتەوە، بۆ ماوەی ساڵێک وەک تاقیکردنەوە لە مزگەوتەکاندا پەیڕەودەکرێت، کە جیاوازی لە کاتی بانگدان بەپێی شارۆچکەکان دەگۆڕێت، بۆ نمونە لە ناوچەکانی هەورامان و خورماڵ سێ خولەک پێش شاری سلێمانی بانگدەدات، بەڵام لە ڕانیە سێ خولەک پاش سلێمانی بانگدەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نزیکی ١٤ مزگەوت کێشەی ڕووگە (قیبلە)یان هەبووە کە پێشتر بەشێوەیەکی هەرەمەکی ڕووگە دیاریکراوە، ئێستا ئەو مزگەوتانە بەشێوەیەکی زانستی ڕووگەکەیان بۆ دیاریکراوە.

لەبارەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانیش ڕایگەیاند، تا ئێستا پێشبینی دەکەن ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگ ڕەمەزان، بەڵام تا ئێستا نازانن مانگی شەعبان ٢٩ یاخود ٣٠ ڕۆژە، بۆیە تا مانگ نەبینن بڕیاری کۆتایی لەسەر یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان نادەن.

 

 

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادی عێراقە
پێشت ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی دەستپێكردنی پرۆسەی ئازادی عێراقە
ناوی سەراو لە چییەوە هاتووە؟
دواتر ناوی سەراو لە چییەوە هاتووە؟
پەیوەندیدار