ناوی سەراو لە چییەوە هاتووە؟



 

گوندی سەراوی سوبحان ئاغا، گوندێكی جوان و ڕازاوەی شارەزورە و ، لەڕووی جوگرافیەوە دەكەوێتە سەر ڕێگای سلێمانی سەیدسادق.

سەبارەت بەناوی سەراو چەند بۆچوونێك هەیە:
ناوی سەراو لە شوێنەكەیەوە هاتوە كەوا لەسەر سێ سەرچاوەی گەورەی ئاو (سەترەكە -قەڵابۆ – چاوگەكە) هەڵكەوتوە .
🔸هەرەها سەرا شی پێدەوترێت، چونكە شوێنێكی تێدابوە كەلەكۆندا شوێنی وەستانی ئەوكەسانە بووە كە گەرمیان و كوێستانیان كردوە ، ئەو شوێنەیان وەكو سەرایەك بەكار هێناوە بۆیە پێی دەگوترا سەرا .
🔸 ڕایەكی تریش هەیە دەڵێت سەراو لە سێ ئاوەوە هاتوە لەبەر ئەوەی سێ سەرچاوەی گەورەی ئاوی تێدایە.
🔸گوندی سەراوی سوبحان ئاغا، گوندێكی جوان و ڕازاوەی شارەزورە و ، لەڕووی جوگرافیەوە دەكەوێتە سەر ڕێگای سلێمانی سەیدسادق.

🔸بەگوێرەی وتەی شارەزایان مێژووی گوندەكە زۆر كۆنەو دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەدەشتایەكاندا ئەویش بە بەڵگەی ئەوەی كە گردێكی مێژووی لەم گوندەدا بوونی هەیەو، مێژووی گوندەكە بۆ زیاتر لە شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
🔸گوندی سەراو لەساڵی 1627ز موڵكی سوپحان ئاغای كوڕی سلێمان ئاغای كوڕی سوار ئاغای بڵباس بووە.

🔸16/ 3 /1988 خەڵكی سەراو ڕاگوێزرانەتەوە بۆ ئۆردووگای زۆرەملێی باریكە و گوندەكە بەسەربازگە كراوە .
🔸 دوای ڕاپەڕینەكەی 1991 خەڵكی سەراو گەڕاونەتەوە گوندەكەیان و ئاوەدانیان كردووەتەوە و هەتاوەكو ئێستا ژیان تێیدا بەردەوامە.

🔸سەراو یەكێكه لە ناوچە گەشتیاریەكانی كورستان كەساڵانە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار ڕوو لەم گوندە دەكەن بۆ مەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش . هەروەها لەبەر ئەوەی ئاوی زۆرە خاوەنی سەوزای و باخ و باخاتێكی زۆرە.
🔸 لەڕووی كشتوكاڵەوە ساڵانە ڕێژەیەكی زۆر سەوزەو میوە بەرهەم دێت تێیدا . وەڕێژەیەكی زۆر حەوزی ماسی شی تێدایە كەساڵانە دەیان تەن ماسی دەخەنە بازاڕەكانی هەرێمەوە.
🔸ئەگەر حكومەت هاوكاری دانیشتوانی ئەم گوندە بكات ئەوا ساڵانە دەتوانن ڕێژەیەكی زۆر سەوزەو میوە بۆ بازاڕەكانی هەرێم بەرهەم بهێنن .

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

فۆتۆ ڕاپۆرت ـ شۆڕش وەهبی

کاتەکانی بانگ بۆ مانگی ڕەمەزان ڕێکدەخرێتەوە
پێشت کاتەکانی بانگ بۆ مانگی ڕەمەزان ڕێکدەخرێتەوە
باران بارین هەتا كەی بەردەوام دەبێت؟
دواتر باران بارین هەتا كەی بەردەوام دەبێت؟
ەیوەندیدار