لەبەرامبەر وەرگرتنی “ڤێریفا”ی فەیسبوك و ئینستاگرام بڕێك پارە لەبەكارهێنەرانی وەردەگرێت



بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مێتا (فەیسبوك و ئینستاگرام) ڕایدەگەیەنێت ، لەبەرامبەر دابینكردنی خزمەتگوزاری ناساندن “ڤێریفا” (سەحەشینەكە) بڕێك پارە لە بەكارهێنەران وەردەگیرێت.

مارك زوكەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە لە”كەناڵی مێتا”ی خۆی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، كە ئەو كەسانەی خوازیاری وەرگرتنی (ناساندن)ن بۆ فەیسبوك وئینستاگرامەكانیان، بڕێك پارەیان لێوەردەگیرێت، ئەمەش یەكێكە لە نوێترین تایبەتمەندییەكانی كۆمپانیاكە بۆ بەكارهێنەران، تا هەركەسێك بیەوێت بەفەرمی بناسێندرێت (سەحە شینەكە) وەربگرێت مانگانە بڕێك پارە بدات.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەكاونتی كەسی لەئێستادا بەردەستە و نرخی مانگانە 14 دۆلار و 99 سەنت دەبێت ئەگەر لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس یان ئەندرۆید بكڕدرێت، بەڵام ئەگەر بۆ (وێب) بێت واتە كۆمپیوتەر، مانگانە 11 دۆلار و 99 سەنت دەبێت.

ئاشكراشیكردووە، كە ئەمڕۆ مێتا ڤێریفا-ی لە ئەمریكا نمایشكرا و بەشداربووان دەتوانن نیشانە و پاراستنی خۆدزینەوەی چالاكانە بەكاربهێنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە ئێستادا كۆمپانیای مێتا خزمەتگوزارییەكە دەخاتە بەردەستی بەكارهێنەرانی لە “ئەمریكا و ئوسترالیا و نیوزلاند”هەروەها خەڵكیش دەتوانێ بەشداری لیستی چاوەڕوانی بكەن بۆئەوەی ئاگاداركردنەوەیەك وەربگرن كەی لە ناوچەكەیان بەردەست دەبێت.

وەزارەتی ناوخۆ؛ سزای نوێ بۆ شۆفێران دادەنێت
پێشت وەزارەتی ناوخۆ؛ سزای نوێ بۆ شۆفێران دادەنێت
مەسعود بارزانی؛ هەڵوێستی لەبارەی پێكهاتەكانی هەرێم ڕاگەیاند
دواتر مەسعود بارزانی؛ هەڵوێستی لەبارەی پێكهاتەكانی هەرێم ڕاگەیاند
ەیوەندیدار