مەسعود بارزانی؛ هەڵوێستی لەبارەی پێكهاتەكانی هەرێم ڕاگەیاند



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە نابێ هیچ دەستوەردان لە مافی پێكهاتەكاندا بكرێت و ئیرادە و سیغەیەكی دیاریكراوە بەسەر پێكهاتەكانی هەرێم بسەپێندرێت، دەشڵێت،”دەبێ ڕێز لە ئیرادەی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بگیرێت و خودی پێكهاتەكان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر سیستەمێك بۆ بەشداریكردنی پێكهاتەكان بە باش بزانن بەلای ئێمەشەوە پەسەند دەبێت”.

ماڵپەڕی مەسعود بارزانی ( بارەگای بارزانی) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە، ڕۆژی شەممە 18ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی میوانداریی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و نیوەڕۆخوانێكی بۆ ساز كردن.

لەمیانی وتەیەكدا بارزانی جەختی لەوە كردەوە، كە بۆ ئەوەی شەرعیەت لە هەرێمی كوردستان نەخرێتە ژێر پرسیار پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت و هاوكاری و هەماهەنگییەكی باش لەنێوان تیمە نێودەوڵەتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم هەیە بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان.

هاوكات پەیوەست بە مافی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكاندا مەسعود بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە، كە نابێ هیچ دەستوەردان لە مافی پێكهاتەكاندا بكرێت و ئیرادە و سیغەیەكی دیاریكراوە بەسەر پێكهاتەكانی هەرێم بسەپێندرێت. دەبێ ڕێز لە ئیرادەی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بگیرێت و خودی پێكهاتەكان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر سیستەمێك بۆ بەشداریكردنی پێكهاتەكان بە باش بزانن بەلای ئێمەشەوە پەسەند دەبێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دەرگەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بۆ ئامادەبووان كرایەوە و مەسعود بارزانی وەڵامی تێبینی و پرسیاری دیپلۆماتكار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانیی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان دایەوە.

لەبەرامبەر وەرگرتنی “ڤێریفا”ی فەیسبوك و ئینستاگرام بڕێك پارە لەبەكارهێنەرانی وەردەگرێت
پێشت لەبەرامبەر وەرگرتنی “ڤێریفا”ی فەیسبوك و ئینستاگرام بڕێك پارە لەبەكارهێنەرانی وەردەگرێت
عیراق، گەورەترین كێڵگەی غاز دۆزرایەوە
دواتر عیراق، گەورەترین كێڵگەی غاز دۆزرایەوە
ەیوەندیدار