باوكی مێسی هەواڵی ڕۆیشتنی كوڕەكەی بۆ هیلالی سعودی یەكلایی دەكاتەوە



خۆرخی مێسی، باوكی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، دەنگۆی ڕۆیشتنی كوڕەكەی بۆ یانەی هیلالی سعودی و نەچوونی بۆ مەشق و ڕاهێنان لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسایی ڕەتدەكاتەوە.

تۆڕی وەرزشی “RMC”ی فەرەنسایی بڵاویكردەوە، مێسی ، لە پێنج شەممەی ڕابردوودا تا نیشانەی سەرسوڕمانی لەسەر دوروست ببێت بەر لە دوایین یاریی، بەشداری مەشقەكانی پاریس سان جێرمانی نەكرد.

لەماوەی ڕابردوودا، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان باسیان لەوە كردبوو، باوكی مێسی داوا 600 ملیۆن یۆرۆی لە یانەی هیلال كردووە بۆ بەستنی بۆند لەگەڵ یانەكە و كێشەكان لەنێوان لیۆنێل مێسی و ئیدارەی پاریس سان جێرمانیش لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی كە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، دروستبووە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی و پسپۆڕ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانەكان لە ئەوروپا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردەوە:- خۆرخی مێسی سێ دەنگۆ ڕەتدەكاتەوە كە بریتین لە:

– لیۆ دانیشتنی سێ‌ شەممەی بەجێهێشتووە و توڕە بووە.

– پاریس سان جێرمان كراوە نییە بۆ قبوڵكردنی مەرجەكانی مێسی بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەكە.

-مێسی داوای مووچەی 600 ملیۆن یۆرۆی لە هیلال كردووە.

ڕۆمانۆ “تویتەكەی” هاوپێچ كرد بەو شتانەی كە خۆرخی لە گروپی هەواڵی پەیوەندیدار بە مێسی لە ڕێگەی ئەكاونتەكەیەوە لە سایتی “ئینستاگرام” بڵاویكردبووەوە، و كۆمێنتێكیشی لەسەر نووسی: “هەواڵی ساختە! تا كەی درۆكان بەردەوام دەبن؟ بەڵگەكان لە كوێن؟ هەموو شتەكان هەڵەن”.

بانكی ناوەندی زیاتر لە ملیارێك دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە ملیارێك دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
كەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیەنرا
دواتر كەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار