ساڵێكی تر هات و هێشتا هەڵەبجە بێ نازە



سەركۆ یونس- ئابووریناس

*دوای 9 ساڵ بەسەر بەپارێزگابوونی ئەم قەزا دێرینەی عێراق، هێشتا دەیان وسەدان كێشەو دیاردە، بەرۆكی دانیشتوانی ئەم شارەو سنورەئیدارییەكەی بووەتەوە، وەك بێكاری و بێ بازاڕی و گۆشەگیری ئابوری وسیاسی و هتد.

* هەڵەبجە، كۆنترین قەزای ئێراق و تازەترین پارێزگا. لەهەر وڵات و لەلای هەر نەتەوە و میللەتێك، كەناوی كورد دێتە بەرباس، راستەوخۆ بەهەڵەبجە و كارەساتەكەی دەناسرێتەوە.
هەڵەبجە، لە2014 ەوە بەبڕیاری پەرلەمانی كوردستان كراوە بە پارێزگاو وا نزیكەی 9 ساڵە، هێشتا دامەزراوە كارگێری و خزمەتگوزاری بنەرەتییەكانی بۆ دابین نەكراوە وئەوەیشی هەیە بێ بینا وبێ میلاكن.
* خۆشبەختانە لە13ی ئازاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراقی فیدراڵ، بڕیاریدا كە هەڵەبجە وەك پارێزگای نۆزدەهەمینی ئێراق ناسێنرا، پرۆژەكە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت بۆ بەیاسایی كردنی..

*هەڵەبجە، لەنێوان بەرداشی ململانێ سیاسییەكانی هەرێم، بێ ناز كەوتووە، هەموو لایەنەكان خۆیان بەقەرزاری هەڵەبجە دەزانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بێ نازترینی شارەكانی هەرێمە.

*پرۆژە ئابوری و خزمەتگوزارییەكان لەم پارێزگا بێ نازەدا، ئەگەر سفر نەبێت بێ گومان نزیكە لەسفرەوە، ئەوەی هەیە لێرەو لەوێ قیرتاوكردنی 500 مەتر و فراوانكردنی 350 مەتر و تێكەڵەڕێژكردنی یەك كیلۆمەترو هەندێ ووردە ئیشی تر كەبەگوێرەی دەرخستەكانیان، نابنە پرۆژە! بەپێ ی زانیارییەكان لەدوای 2014 ەوە هیچ پرۆژەیەك ئەنجام نەدراوە.

* 9 ساڵە هەڵەبجەییەكان داوا لەم لایەن و لەو لایەن و لەم دەزگا و لەو رێكخراوی خێرخوازی و لەم خواپێداوو لەو دەوڵەمەند دەكەن، كەهەوڵ بدەن سووكە پرۆژەیەك جێ بەجێ بكەن وهەلی كار برەخسێنن، تاچیتر گەنج ولاوەكانمان بێكار نەبن و تووشی دەیان دەردی ئابوری و كۆمەڵایەتی و دەروونی نەبن.

* هەڵەبجە، لەدوای نۆ ساڵ لەبریاری بەپارێزگابوونی هێشتا سیمای قەزاكەی جارانی زاڵترە تاسیماوتایبەتمەندی ناوەندی پارێزگایەك، مانگانە و ساڵانە بەدەیان ماڵ وخێزان هەڵەبجە بەجێ دەهێڵن و ڕوودەكەنە شارەكانی سڵێمانی و هەولێر، ئامارەكان مەترسیدارن..

* پرۆژەكان لەهەڵەبجەدا لەلایەن خوا پێداو ودەوڵەمەندەكانی خەڵكی ئەم شارەوە جێ بەجێ كراوە، زۆر زیاتر و قەبارەكەی گەورەترە تا پرۆژەكانی حكومی، لەنمونەی پرۆژەپەروەردەیی و خزمەتگوزارییەكانی بەڕێز ئاسۆی حاجی محمد بامۆكی و حاجی عابد هەورامی و براكانی و دكتۆر یاسین بیارەیی و شێخ عەلی شێخ عیزەددین و چەند بەڕێزێكی تریش.

*هەڵەبجە لەماوەی 9 ساڵی ڕابردودا لەبودجەی گشتی هەرێم، پشكی بۆ دانەنراوە، ئەو بڕە پارانەیشی بۆ دابینكراوە، شایانی باسكردن نین، چونكە دەرئەنجانی گەورەی نەبووە وواقعیش بەبەرچاومانەوەیە.

* ئومێدی زۆرمان بەپرۆژەی پردی تووەقووت بوو، بەڵام وا بۆ زیاتر لە 3 ساڵە تەنها لەسەر كاغەز نوسراوە و ئەویش جێ بەجێ نەكرا، هیوامان بەوە هەبوو كەهەڵەبجە تاڕادەیەك لەگۆشەگیری دەرباز بكات و دەرچەیەكی هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی بەڕووی ئەم شارە بێ نازەدا بكاتەوە، بەڵام بەداخەوە.

*هەڵەبجە، خاوەنی دوو مەرزی لاوەكی بازرگانی یە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا، مەرزی پشتە لەناحیەی بەمۆ و مەرزی شۆشمێ لەهەورامان، بەڵام لەبەرئەوەی ڕێرەوی هەردوو مەرزەكە بەناوەندی پارێزگاكەدا گوزەر ناكات، هیچ سوودێكی ئەوتۆی بۆ دانیشتوانی شارەكە نی یە، تەنانەت داهاتەكەیشی ناگەڕێتەوە بۆ هەڵەبجە، هەربۆیە گرنگە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پارێزگاكە بكرێتەوە.

* هەڵەبجە، پارێزگایەكی بێ قەزایە، هەرچەندە هەوڵ دەدرێت كەناحیەی خورماڵی دێرینەشار بكرێت بەقەزا و گوندێكی بناری سورێنیش بەناحیە، بەڵام هێشتا ئەمەش هەر بەڵێن و نوسراوی سەركاغەزە.
* بۆ هەڵەبجە، باشترین چارەسەری كرانەوە و سوودی ئابوری تەنها مەرزی سازانە، كەتەنها 23 كلم لەناوەندی هەڵەبجەوە دوورە و ڕێڕەوی هاتوچۆكردنی بەناوەندی پارێزگاكەدا گوزەر دەكات.
*كردنەوەی فەرمانگە حكومیەكان ڕاستە هەلی كار دەرەخسێنێت بەڵام ئەمە نابێتە هۆی گەشەپێدانی ئابوری، گەشەپێدان بە وەبەرهێنان دەكرێت بوژانەوە بە كەرتی تایبەت دەكرێت.
*ئومێدەوارین ساڵی داهاتوو، هەموو ئەم خەم و كێشەو ئاریشانە لەم پارێزگا بێ نازەدا چارەسەركرابێت و ئاهێك بەدڵ و دەروونی دانیشتوانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوودا بێتەوە.

* هەربۆیە، گرنگە لەساڵیادی ئەم كارەساتەگەورەدا، بەپرۆژەو خزمەتگوزاری ئابوری وكۆمەڵایەتی ئاوڕی جدی بدرێتەوە، بۆئەوەی هەڵەبجە بكەوێتە سەرپێ ی خۆی و چیتر باس لەنەهامەتی و دەردی سەرییەكانی دانیشتوانەكەی نەكرێتەوە.

*كردنەوەی فەرمانگە حكومیەكان ڕاستە هەلی كار دەرەخسێنێت بەڵام ئەمە نابێتە هۆی گەشەپێدانی ئابوری، گەشەپێدان بە وەبەرهێنان دەكرێت بوژانەوە بە كەرتی تایبەت دەكرێت.

سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی بیبەری تون
پێشت سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی بیبەری تون
پلانی درێژخایان چارەسەرە
دواتر پلانی درێژخایان چارەسەرە
ەیوەندیدار