ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی كیمیابارانی هەڵەبجە دەستیپێكرد


 

ئەمڕۆ چوار شەممە 16ی ئاداری 2023 لە شاری هەڵەبجە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەستیپێكرد.

تەرزە تەها پەیامنێری (خەڵك) لە نێو ڕێوڕەسمەكەدا لە شاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، بە بەشداری ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەغدا و هەرێمی كوردستان و پارێزگەی هەڵەبجە و هاووڵاتیانی سنوورەكە، ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەستیپێكرد.

ڕاشیگەیاند، لە ڕێوڕەسمەكەدا ژمارەیەك لە بەرپرسان گوتاری تایبەت بەخۆیان هەیە و لەبارەی ئەو تاوانەوە قسە دەكەن.

لە مەراسیمەکەدا تاجە گوڵینەی لایەنەکان لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا و سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری یادەکەی کرد خەڵکی هەڵەبجە دەڵێن ئەمساڵ یادەکە زۆر چۆڵە و وەک ساڵانی دیکە قەرەباڵغ نییە بەشێکی هاووڵاتیانی هەڵەبجەش سەردانی گۆڕی کەسوکارەکانیان دەکەن

لە 16ی ئاداری 1988 لەلایەن فڕۆكەكانی ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لە گەرمەی جەنگی ئێران و عێراقدا شاری هەڵەبجە كیمیابارانكراو بەهۆیەوە پێنج هەزار كەس شەهیدبوون.

ساڵوەگەڕی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیە
پێشت ساڵوەگەڕی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیە
ڕاگیرانی دابەشكردنی مووچە ڕەتكرایەوە
دواتر ڕاگیرانی دابەشكردنی مووچە ڕەتكرایەوە
پەیوەندیدار