“دەبێت غازی هەرێم پێداویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە ئینجا بیر لە ناردنە دەرەوەی بكرێتەوە”



یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێمی کوردستان باسکردن بووە لە فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم و جێکردنەوەی لە چوارچێوەی یاسای نەوت و غازی عێراقی تا هەرێم ڕووبەڕووی هەمان گرفتی فرۆشتنی نەوت لەگەڵ عێراق نەبێتەوە.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، تا لە چوارچێوەی ئەو یاسایە ماف دەدات بە هەرێمی کوردستان نەوت و غازی خۆی بفرۆشێت بە شێوەیەکی یاسایی و بتوانرێت داهاتەکەی بۆ خەڵکی کوردستان و ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات.

وتیشی:”بەدڵنیاییەوە غازی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان کە لەڕووی جیهانی و هەرێمایەتی و لە ڕووی عێراقیشەوە جێگەی بایەخە بۆیە ئەو یاسایەی کە لەعێراق دەردەچێت پاڵپشتیەکی گەورە دەبێت ئەو غازەی لە هەرێم دەفرۆشرێت چوارچێوەیەکی یاسایی لەئاستی عێراقدا بۆ بدۆزرێتەوە هەتا ئەو کێشانەی لەگەڵ عێراق لەسەر نەوت بەریەککەوتنمان بۆ دروست بوو لەو بابەتەدا دروست نەبێتەوە”.

راشیگەیاند، ئەو بابەتە پرۆسەیەکە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیانەی کە گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە ئامادەکاری بۆ دەکرێت، وە دەبێت بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە هەرێم بگاتە ئاستێک کە بتوانرێت بە دەرەوە بفرۆشرێت، بەڵام لەسەرەتادا دەبێت پێداویستیەکانی هەرێمی کوردستانی پێ پڕبکرێتەوە دواتریش عێراق ئینجا بیر لەوە بکرێتەوە کە هەناردەی دەرەوە بکرێت بەڵام هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەو بابەتە لە ئێستادا لە چوارچێوەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی نۆیەمدایه”.

سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەو ٤٠٠ ملیاردینارەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی نارد دەدرێت بەچی وتیشی: بەدڵنیاییەوە ئەو ٤٠٠ ملیارە بۆ مووچە سەرف دەکرێت دوای دابەشکردنی ئەم مووچەیە بەدڵنیاییەوە مووچەی دواتر دابەش دەکرێت ئەو ئامادەکاری و وردەکاریانە لای خەزێنەکانی هەرێمی کوردستان و بانکەکان.‌

نرخی یەک سێو ٢٠ دۆلارە
پێشت نرخی یەک سێو ٢٠ دۆلارە
بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران کەمکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران کەمکردەوە
ەیوەندیدار