نرخی یەک سێو ٢٠ دۆلارە



ڕەنگە نرخی یەک دانەی بگاتە ٢٠ دۆلار، سێوی ئەڵماسی ڕەش، کە تەنیا لەیەک شوێنی جیهاندا بوونی هەیە.

 

هەندێک جار بیسەری ناوی هەندێک میوەی نامۆ دەبین، کە زۆرجار لە ناوچە گەرمەکاندا دێنەبوون، بەڵام ئایا تا ئێستا گوێت لە ناوی سێوی ئەڵماسی ڕەش بووە؟

 

سەرت نەسوڕمێ، چونکە ئەم جۆرە سێوە بەڕاستی بوونی هەیە، وە بە یەکێک لە دەگمەنترین و سەیرترین میوەکانی جیهان دادەنرێت، کە بۆ یەکەمجار لە چین لە ساڵی ٢٠١٥ چێنراوە.

 

سێوی ئەڵماسی ڕەش بە ڕەنگێکی زۆر تۆخ و نزیک لە ڕەش و پێکهاتە مۆمییەکەی جیا دەکرێتەوە، ئەمەش بریقەدانەوەیەکی ناوازەی پێدەبەخشێت کە لە دوورەوە دەردەکەوێت وا هەستدەکەیت ئەڵماسە، ئەمەش هۆکاری ناوەکەیەتی.

 

بەگوێرەی گۆڤاری travel food atlas، سێوی ئەڵماسی ڕەش لە شاری نینگشی لە چیای تبت لە چین گەشە دەکات، کە ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمە، و لە هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان ناتوانرێت بچێنرێت، ئەمەش بەهۆی گۆڕانی کتوپڕی سروشتی کەشوهەوا، کە تایبەتمەندی ئەم شوێنە جوگرافییە، بەیانیان گەرمە، شەوانە زۆر ساردە.

 

ئەم میوەیە سەر بە خێزانی سێوی چینی هوانیویە، کەدرەوشاوەترین میوەیە لە جیهاندا و دوو بۆ سێ ساڵی دەوێت تا درەختەکەی گەشە بکات، لەکاتێکدا ماوەی پێگەیشتنی ئەم سێوە دەتوانێت بگاتە ٨ ساڵ.

 

وەرزی کۆکردنەوەی ئەم سێوانە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ چێنراون، لە مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکە، و تەنها دوو مانگ لە بازاڕدا بەردەستن.

 

ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دابینکردنی ئەم میوەیە زۆر سنووردارە، و بە درێژایی ساڵ ناتوانرێت دابین بکرێت، هەروەها پشکنینی کوالیتی کۆنترۆڵی بۆ دەکرێت، پێش ئەوەی ڕەوانەی بازاڕ بکرێت.

 

ئەم میوەیە بە کیلۆ نافرۆشرێت، بەڵکو بە دانە دەفرۆشرێت، کە نرخەکەی لە ٧ دۆلارەوە دەستپێدەکات و ڕەنگە بگاتە ٢٠ دۆلار، تەنها لە بازاڕە گەورە و ئاست بەرزەکانی چینیشدا بەردەستە، هەندێکجاریش لە سندوقی دیاریدا دەفرۆشرێت.

 

ئەم سێوە دەگمەنانە دوای چەند مانگێک لە لێکردنەوە شیرینتر و بەتامتر دەبن، چونکە پرۆسەی پەرەپێدانی تامەکەی ماوەیەکی زۆری دەوێت.

 

سێوی ئەڵماسی ڕەش سەرەتا ڕەق دەبێت، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا نەرم دەبێتەوە، ئەمەش بۆ پرۆسەی خواردنی ئاسانتر دەبێت.

 

زانای ڕووەکناسی و دامەزرێنەری کۆمپانیای جوانکاری ئەمریکی، مارک فێدر دەڵێت، هەرچەندە ئەم سێوانە دەگمەنن، بەڵام هیچ سودێکی تەندروستی جیاواز لەوەی کە سێوی ئاسایی دابینی دەکات، دابین ناکەن.

 

سێوێکی ئەڵماسی ڕەش هاوتای ٤ گرام ڕیشاڵی خۆراکی و نزیکەی ١٠٠ کالۆری دابین دەکات، جگە لە فلاڤۆنۆیدەکان کە یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدەن و تەندروستی دڵ بەرەوپێش دەبەن.

 

سێوی ڕەش، هەروەک سێوی ئاسایی، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، ڤیتامین سی و ڤیتامین ئەی دابینی دەکەن، کە ڕێگری لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان دەکەن، هەروەها بەرگریی لە نەخۆشییە وەرزییەکان دەکەن و چارەسەری هەوکردنەکان دەکەن.

 

ئەم جۆرە سێوە دەتوانرێت بۆ ڕێجیم بخورێت، بەمەبەستی دابەزاندنی کێش، چونکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت.

 

گەڵای ئەم سێوە دەتوانرێت بکوڵێنرێت و بە شێوەی چا بخورێتەوە و

بەکارهێنانی توێکڵەکەشی بۆ بەرگرتن لە هەوکردنی پێست بەسوودە.

دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت
پێشت دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت
“دەبێت غازی هەرێم پێداویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە ئینجا بیر لە ناردنە دەرەوەی بكرێتەوە”
دواتر “دەبێت غازی هەرێم پێداویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە ئینجا بیر لە ناردنە دەرەوەی بكرێتەوە”
ەیوەندیدار