ڕووداوێكی هاتووچۆ 7 قوربانی لێكەوتەوە



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای دهۆك ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و 6 كەسی دیكە بریندار بوون.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لە نزیک گوندی ئه‌ڤریكێ لە پارێزگای دهۆک ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 6 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی هەفتەیەكدا بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە زیاتر لە 20 كەس بریندار بوون و چەند كەسێكیش گیانیان لەدەستدا، كە یەكێك لە ڕووداوەكان لە سەر ڕێگای دەربەندیخان 4 كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێك بریندار بوو، هەروەها لە زینی وەرتێ‌ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە 5 كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێك بریندار بوو، هاوكات لە وەرگەڕانی پاسێكدا 18 كەس بریندار بوون.

ئەمریكا نامەیەك بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت
پێشت ئەمریكا نامەیەك بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت
لەناو بزووتنەوە ناڕەزایی دژی چوونیان بۆ پەرلەمان سەریهەڵدا
دواتر لەناو بزووتنەوە ناڕەزایی دژی چوونیان بۆ پەرلەمان سەریهەڵدا
ەیوەندیدار