بەریتانیا و ڕووسیا لە جەنگی ساردی دەریاییدان



هاوپەیمانی ناتۆ ژمارەی ژێردەریاییەكانی ئەمریكای لە كەناراوەكانی بەریتانیا بۆ چەند هێندە زیادكردووە لە ئەمساڵدا، ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی بەریتانیا لە سەر هێڵی ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگی سادە لە ژێرئاودا لەگەڵ ژێردەریاییە ڕووسییەكاندا.

زیادبوونی ژمارەی ژێردەریاییەكانی ناتۆ لە سەر ڕووباری كلاید لە ئیسكۆتلەندا بینراوە لەڕابردوودا، كە لەگەڵ بنكەی فاسلینی دەریایی لە دووری 40 میل لە گلاسكۆ هاتووچۆیان كردووە.

لە ساڵی 2022دا 85 ژێردەریایی بینراون بەراورد بە 43 بینینی ژێر دەریایی لە 2021دا، لەنێویاندا ژێردەریایی پێشكەوتووی ئەمریكا لە جۆری فێریجینیا كە بۆ هێرشی خێرا بەكاردەهێنرێن.

زیادبوونی ژمارەی ژێر دەریاییەكان لە دوای بڕانی كێبڵە سەرەكییەكانی ئینتەرنێتدا هات لە مانگی ڕابردوودا لە سنووری شتلاند ورجرز بار لە باشووری فەڕەنسا، دوای دوو هەفتە لە تێكدانی بۆرییەكانی هێڵی نۆرسترێم لە نەرویج.

سیرتۆن راداكین فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ژێر دەریاییە ڕووسییەكان هەڕەشەن لەسەر كێبڵەكانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەكان، هەر زیانگەیاندنێك پێیان دەچێتە چوارچێوەی كارێكی جەنگییەوە.

پێشتر بن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا لە هەڕەشەكانی ڕووسیا لە ژێرخانی نیشتیمانی و كردنەئامانجی هێڵەكانی غاز و كێبڵەكانی ئینتەرنێت هۆشداری دابوو.

ڕاشیگەیاندبوو، شتێك كە سەرۆكی ڕووسیا لە دوای داگیركارییە ناڕەواكەی دەستی بۆ دەبات، دەریا و ئاسمانە، كە وەك چەك بەكاریاندەهێنێت، “ئێمە پێویستمان بە كەشتییە بۆ ئەوەی ئەو ژێردەریاییانە دووربخاتەوە”.

ڕۆژی شەممە توم شارب فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند، بینینی ژێردەریاییە ئەمریكاییەكان زۆر زیادیانكردووە لە كلاید، ئەمساڵ 23 جار بینراون بەراورد بە 13 جار لە 2021، ئەمەش پەیامێكی ڕوونە بۆ تێكدەران.

هاوكات ژمارەی بینینی ژێردەریاییەكان لە جۆری فانگاردی بەریتانی و ژێردەریایی هێرشبەری جۆری ئاستۆت بە تێكڕای 48 جار لە ئەمساڵ بەراورد بە 21 جار لە 2021دا زیادیكردووە.

لەلایەكی دیكەوە جووڵەی هێزە دەریاییەكانی فەڕەنسا و نەرویژو هۆڵەندا و دانیمارك و پۆڵەنداش لە ئەو سنوورە زیادیكردووە.

سێ‌ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە
پێشت سێ‌ هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە
میسی: مۆندیال ئێستا دەستپێدەكات
دواتر میسی: مۆندیال ئێستا دەستپێدەكات