میسی: مۆندیال ئێستا دەستپێدەكات



 

لیۆنێل میسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر مەكسیك و ڕایگەیاند، ئێستا مۆندیال بۆ ئێمە دەستپێدەكات.

هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و مەكسیك ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی تانگۆ بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانەی دووەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.

لە دوای یارییەكە میسی وتی: یەكەم یاری بۆ ئێمە زۆر قورس بوو، ئێمە دەمانزانی دەبێت بەم شێوەیە یاری بكەین، یارییەكی ئاڵۆز بوو، مەكسیك یارییەكی باشی ئەنجامدا و بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش دەڕۆشتن دەكات لەگەڵ تۆپەكەدا.

میسی دەڵێت، لە گێمی یەكەمدا زۆر بە بەهێزی یاریمان كرد و لە گێمی دووەمدا تۆپمان لەدەستدا تا ساتی گۆڵەكە، دوای ئەوە یارییەكە لە بەرژەوەندی ئێمە گۆڕا.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، زۆر دڵخۆشم بەم سەركەوتنە، ئێستا جارێكی تر دەست بە مۆندیال دەكەینەوە، بردنەوەكە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، دوای دۆڕاندنی یەكەم یاری كە تیایدا چەند یاریزانێكی گەنج بەشدارییان كرد و یەكەم یاری خۆیان لە مۆندیال ئەنجامدا.

دوای ئەوەی هەڵبژاردنەی ئەرجەنتین بەرامبەر سعودیە دۆڕا، هاندەران و لایەنگرانی ئەو هەڵبژاردەیە توشی بێهیوایی بوون بۆ یارییەكانی داهاتووی هەڵبژاردەكەو گەیشتن بە كۆتایی مۆندیالی 2022 ی قەتەر.

بەریتانیا و ڕووسیا لە جەنگی ساردی دەریاییدان
پێشت بەریتانیا و ڕووسیا لە جەنگی ساردی دەریاییدان
ئیرین كارا كۆچی دوایی كرد
دواتر ئیرین كارا كۆچی دوایی كرد