ڕووسیا لە زابۆریژیا زمانی ئۆكراين قەدەغە دەكات



دەسەڵاتدارانی ڕووسیا لە زابۆریژیا، هەڵوەشاندنەوەی خوێندنی زمانی ئۆكراين وەك زمانێكی زۆرەملێ‌ هەڵدەوەشێننەوە لە 1ی ئەیلولی داهاتووەوە.

ئیلینا شابۆرۆڤا وەزیری فێركاریی و زانستەكان كە سەر بە ڕووسیايە لە ناوچەی زابۆریژیا ڕایگەیاند”باوكان سەرپشكن لەوەی زمانی ڕووسی یان زمانی ئۆكراين بەكاردەهێنن بۆ منداڵەكانیان وەك زمانی دایك”.

بە وتەی شابۆرۆڤا”هەندێك لە منداڵان دەیانەوێت زمانی ڕووسی بخوێنن وەك زمانی دایك، بۆیە نۆ كاتژمێرییان بۆ تەرخان دەكرێت بۆ زمان و ئەدەبی ڕووسی، بە هیچ شێوەیەك زمانی ئۆكراين ناخوێنن”.

لە 30ی ئەیلولی ڕابردوو، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا، لكاندنی ناوچەكانی دۆنێتسك و لۆهانسك و زابۆریژیا و خێرسۆنی ئۆكرايناى بە ڕووسیاوە ڕاگەیاند و بڕیارەكەشی بە كۆتایی و یەكلارەوە وەسفكرد.

لەو دەمەدا پۆتین بەڵێنیدا ئەو شارانە ئاوەدانبكاتەوە، تا دانیشتوانی هەست بە ئاشتی و ئارامی بكەن، دانیشتوانی ئەو ناوچانەشی بە هاووڵاتی ڕووسی ناساند.

 

باندێکی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و دراوی ساختە لە رانیە دەستگیرکران
پێشت باندێکی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و دراوی ساختە لە رانیە دەستگیرکران
سودە تەندروستییەكانی زوو هەستان لە خەو
دواتر سودە تەندروستییەكانی زوو هەستان لە خەو
ەیوەندیدار