باندێکی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و دراوی ساختە لە رانیە دەستگیرکران


ئاسایشی راپەڕین  لەسنوری رانیە دەستگیرکردنی باندێکی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و دروای ساختەی راگەیاند..

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند، دوای دەستکەوتنی زانیاری و بەڵگەی پێویست لەسەر گروپێکی ماددە ھۆشبەرەکان، پاڵپشت بە یاسا و دەسەڵاتی دادوەری لەسنوری ڕانیە، باندێکی پێنج کەسییان بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و دراوی ساختە، لەھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان چەندین جۆری ماددەی ھۆشبەری وەک ھێرۆین و تریاک و ماریجوانە و کریستاڵ و ھەروەھا نزیکەی سێ ھەزار دەنکە حەبی ترامادۆڵی ٢٢٥ ملم و ٨ ملیۆن و ٤٥٠ ھەزار دیناری ساختەشیان پێبووە, ھەروەھا دەست بەسەر چەند کەلوپەلێکی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکاندا گیراوە، وەک کەمۆڵە و پایپی شوشە.

هۆشدارییەک لە کەشناسی هەرێمەوە
پێشت هۆشدارییەک لە کەشناسی هەرێمەوە
ڕووسیا لە زابۆریژیا زمانی ئۆكراين قەدەغە دەكات
دواتر ڕووسیا لە زابۆریژیا زمانی ئۆكراين قەدەغە دەكات
پەیوەندیدار