مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەكرێت



پلەبەندی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەكرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی پێشوازییان كردووە لە لیژنەی تایبەتمەند بە دانان و هەمواركردنەوەی پلەبەرندی مووچەی فەرمانبەران تاوەكو ئاگاداری كارەكانیان بن و بزانن دوایین هەنگاویا بەكوێ‌ گەیشتووە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، دیاری كردنی كەمترین ئاستی مووچە دەبێتە هۆی پڕكردنەوەی پێویستی هاووڵاتیان بەهۆی قورسی گوزەرانیان و ئەو گۆڕانكارییانەی لە بازاڕ ڕوویانداوە، هاوكات چەند تێبینییەكیان هەبووە لەسەر یاساكە تاوەكو دادپەروەری لەنێوان وەزارەتەكان بێنێتەدی.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت پلەبەندی مووچە دادپەروەری بهێنێتەدی لەنێوان فەرمانبەران لەڕووی مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەكان و زیادكردنی لێبڕینی خانەنشینی.

ئاشكراشی كرد، پلەبەندی نوێی مووچە لەلایەن ژمارەیەك كەسی پسپۆڕەوە دادەنرێت و دەخرێتە بەردەم ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی ئەوان دەكرێت.

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاشكراشی كردووە، بەپێی پلەبەندی نوێی مووچە مووچەی پلەنزمەكان بەڕێژەی 150% زیاد دەكات و بەو پێیەش ئەو فەرمانبەرانەی لە پلەی 10ی وەزیفیدان مووچەیان دەبێتە 425 هەزار دینار.

دەشڵێت: “بەپێی یاسا نوێیەكە 50%ی دەرماڵەی باشكردنی گوزەران دەدرێت بە سەرجەم فەرمانبەران”.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و پشتڕاستكردنەوەی ئەوەی ئاخۆ ئەو زیادكردنی مووچەیە فەرمانبەرانی هەرێم دەگرێتەوە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. نەرمین مەعروف و جەمال كۆچەر، ئەندامی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

ئەمڕۆ حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەند كرد و ڕێككەوتنی هەرێم و عێراقی تێدا جێگیر كراوە و پشكی هەرێم بە 12.67% دیاری كراوە، بۆیە بەجێبەجێ‌ كردنی دەبێت زیادكردنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێمیش بگرێتەوە بەو پێیەی پلەبەندی مووچە لە یاسا فیدڕاڵییەكانە و لە هەرێمیش پێشتر و ئێستاش كاری پێدەكرێت.

بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات
پێشت بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات
حكومەتی هەرێم بڕیاری لە چارەنووسی 400 ملیارەكە دا
دواتر حكومەتی هەرێم بڕیاری لە چارەنووسی 400 ملیارەكە دا
پەیوەندیدار