نرخی تمەن بەرزبووەوە



دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ بەهاكەی بەرز بووەوە .

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی دراودا 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 400 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 400 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەماوەی ڕابردوودا تمەنی ئێرانی بەهاكەی لەدەستدا و نرخی 100 دۆلار 6 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند، شارەزایانی ئابووری هۆكاری ئەو دۆخەیان بۆ گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران گەڕاندەوە و پێشبینییان دەكرد بەهای 100 دۆلار بگاتە 7 ملیۆن تمەن.

 

حكومەتی هەرێم بودجەی بۆ هەڵبژاردنەكان دابینكرد
پێشت حكومەتی هەرێم بودجەی بۆ هەڵبژاردنەكان دابینكرد
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی بوودجە دەستیپێكرد
دواتر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی بوودجە دەستیپێكرد
پەیوەندیدار