كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردنی بوودجە دەستیپێكرد



 

ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنی نائاسایی خۆی دەستپێكرد بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسایی بودجە.

بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “بڕیار وایە هەر ئەمڕۆ پرۆژە یاساكـە بگاتە پەرلەمان، لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوو پەرلەمان دەست بەكاركردن لە پرۆژەیاساكـە دەكات”.

ڕاشیگەیاند “پرۆژە یاسای بودجـە یەكێكە لە پایە سەرەكییەكانی حوكمڕانی و كێشەی زۆرێك لە سێكتەرەكان چارسەردەكـات”.

دەشڵێت “بەشە بودجەی هەرێم لە پرۆژەكە 12.67%كە هیوادەخوازین حكومەتی هەرێم پابەندبێت بەپابەندییەكانی سەری و ئەم بودجەیە بگاتە دەستی فەرمانبەران و بازاڕ و كارو كاسبیش بەرەو باشتر بەرێت”.

 

نرخی تمەن بەرزبووەوە
پێشت نرخی تمەن بەرزبووەوە
عێراق لە وڵاتێکی بەرهەمهێنەوە بۆ مشەخۆرێکی دەستوپێ سپی
دواتر عێراق لە وڵاتێکی بەرهەمهێنەوە بۆ مشەخۆرێکی دەستوپێ سپی
ەیوەندیدار